فراكسیۆنه كوردستانییهكان ئهندامێتی خۆیان له پهرلهمان عێراق ههڵپهسارد
.jpg)
K24 - ههولێر:
سهرجهم فراكسیۆنه كوردستانییهكان، ئهندامێتی خۆیان له ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق ههڵپهسارد.
فراكسیۆنه كوردستانییهكان له راگهیهندراوێكیشدا دووپاتی دهكهنهوه، تا شهرعییهت بۆ پهرلهمان ناگهڕێتهوه، ئهوان ئاماده نین بچنهوه پهرلهمان.
فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان كشانەوە و سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش دەڵێت پەرلەمانتارە مانگرتووەكان ویستوویانە فێڵیان لێبكەن.
لەلایەكی دیكەشەوە سەلیم جبوری وێڕای سوپاس كردنی فراكسیۆنە كوردستانییەكان ڕایگەیاند كە پەنا دەباتە بەر دادگای فیدرالی و پەرلەمانتارێكی مانگرتووش دەڵێت دادگای فیدڕاڵی دانی بە دەستەی نوێی سەرۆكایەتی پەرلەماندا ناوە و ئێستا پەرلەمان لە ژێر دەستی ئەواندایە.
لە سەرداوای فوائد مەعسووم سەرۆك كۆماری عێراق ھەردوو بەرەكەی پەرلەمانی عێراق ھەوڵیاندا كۆببنەوە سەرۆك كۆماری عێراق لە دەستپێشخەرییەكەی پێشنیاری ئەوەی كردبوو كە بابەتی لادانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بخرێتە بەر دەنگدانی پەرلەمانتاران و ئەگەر پەرلەمانتاران ڕازی بوون ئەوا دەستەیەكی نوێ ھەڵبژێردرێت بەڵام وەك سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەڵێت پەرلەمانتارە مانگرتووەكان ویستوویانە فێڵیان لێبكەن ھەربۆیە ئەوان كشاونەتەوە.
ئێستا پەرلەمانی عێراق خاوەنی دوو سەرۆكە چونكە ھەندێك لە سەلیم جبووری بەسەرۆك دەزانن و ھەندێكی دیكەش عەدنان جەنابی بەڵام ئەوەی لایەنە كوردییەكان لەسەری كۆكن ئەوەیە كە بەشداری لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق نەكەن چونكە لای ئەوان سەلیم جبووری ھێشتا سەرۆكی پەرلەمانە.
پێدەچێت سەلیم جبووری بەو ھەر وادەستەوەستان رانەوەستێ چونكە وەك ڕایگەیاند پەنا دەباتە بەر دادگای ئیتیحادی بۆ یەكلا كردنەوەی ئەوەی كێ سەرۆكی پەرلەمانە.
ئەو پەرلەمانتارانەی كە دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممە ئامادە نەبوون ئیمزا كۆدەكەینەوە بۆ ئەوەی بە دادگای فیدرالی بڵێین كە دانیشتنەكە نا دەستوورییە دەمەوێ سوپاستان بكەم بۆ ئەو پشتگیرییەی نواندتان و لەگەڵ یاسادا بوون.
لە وەڵامدا عادل نووری كە ئەندامێكی مانگرتووی پەرلەمانی عێراقە دەڵێت دادگای ئیتیحادی دانی بە سەرۆكایەتی نوێی پەرلەماندا ناوە و دەشڵێت پەرلەمان بەدەست ئێمەوەیە.
ئەم ململانێیانە لە كاتێكدایە كە عێراق بەدەست دۆخی خراپی ئابوورییەوە دەناڵێنێت و بە ھەزاران ھاوڵاتیش لە بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا بردەوامن لە خۆپیشاندان و لەوەش ناچێت بەم زوانە كئێشەكان بە ئاسانی چارەسەر بكرێت.