گاردیان: منداڵانی شیره‌خۆر له كه‌مپی كۆچبه‌رانی یۆنان شیری پێویستیان ده‌ستناكه‌وێت
"نزیكه‌ی 25 منداڵی شیره خۆره له خوار ته‌مه‌نی شه‌ش مانگی له كه‌مپی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆچبه‌ران له دوورگه‌ی خیوس یۆنانی ده‌ژین"

K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیان به‌ریتانی ده‌ڵێت: ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له كه‌مپه‌كان له یۆنان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و له چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێندرێنه‌وه توركیا دووپاتیانكردوهتهوه ئه‌و شیره‌خۆرانه‌ی له‌وێن رۆژانه ته‌نها 100 میللیلیتر شیریان ده‌ستده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ش زۆر كه‌متره له كه‌مترین ئاستی داواكراو بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌بكه‌ن.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه له‌و كۆچبه‌رانه و زیادلهوهش له كارگوزارانی فریاكهوتنیشی گواستوه‌ته‌وه دووپاتیانكردوهتهوه رێگایان لێده‌گرێت هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن یارمه‌تی گونجاو له شه‌ری منداڵان به ده‌ستبێنن.
رۆژنامه‌ی گاردیان دووپاتیده‌كاته‌وه نزیكه‌ی 25 منداڵی شیره خۆره له خوار ته‌مه‌نی شه‌ش مانگی له كه‌مپی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆچبه‌ران له دوورگه‌ی خیوس یۆنانی ده‌ژین و رێگا به‌هیچ یه‌كێكیان نادرێت شیریان ده‌ستبكه‌وێت ته‌نها 100 میللیلیتر نه‌بێت له رۆژێكدا، ئه‌مه له كاتێكدا دایكه‌كانیان له توانایاندا نییه به سروشتی شیریان پێبده‌ن.
رۆژنامه‌كه ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه چالاكوانان گرتوویانه و له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌خشیان كردوه، هه‌روه‌ها گه‌واهیدانی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ران و پیاوانی كارگوزاری فریاكه‌وتن بڵاوكردوه‌ته‌وه كه له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ی ئه‌وان و گهواهیدانهكانی دهستكهوتوون.
گاردیان دووپاتیده‌كاته‌وه دوای چه‌ند رۆژێكی كه‌م له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و توركیا، ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنان نزیكه‌ی 6 هه‌زار كۆچبه‌ریان ده‌ستگیركردوه كه گه‌یشتبوونه ئه‌و وڵاته و له كه‌مپی مانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ری كردوون له بارودۆخێكى ژیان به‌سه‌ربردن كه هه‌ریه‌كه له رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و هیومه‌ن رایست وۆچ به بێ‌ئومێد و بێزراو وهسفیانكردوه.
bbc ، م.ح