لە سووریا بەھۆی ھێرشەكانی رژێم زیاتر 600 كەس گیانیان لە دەستداوە
ئۆپۆزیسیۆن رژێم بە پێشێل كردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەكات
K24 - ھەولێر:
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، ته‌نیا لهوادەی ئاگربه‌ستی سووریا لە نێوان رژێم و ئۆپۆزیسیۆن، لە ئەنجامی هێرشه‌كانی رژێم زیاتر له شه‌ش سه‌د كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
لە راگەیاندراوێكدا روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردەوە: "له ماوه‌ی دوو مانگی ئاگربه‌ست له سووریا، به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د لە ناوچەکانی غوتەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای دەرعا و حومس و باشووری حەلەب 614 کەس گیانیان لەدەستداوە".
ئەمە لە كاتێكدایە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چەندین جار رژێمی بە پێشێلكردنی ئاگربەست تۆمەتباركردووە و یەكێك لە خاڵەكانی ئۆپۆزیسۆن بۆ بەشداری نەكردن لە دواین كۆبوونەوەی دانووستانەكانی جنێڤ پێشێل كردنی ئاگربەستە.
له 27ی شوباتی ئه‌مساڵ، به‌پێی بڕیاری 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی سه‌ر به رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاگربه‌ست له نێوان حكوومه‌تی سووریا و هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام بڕیاره‌كه رێكخراوی داعش و به‌ره‌ی نووسره‌ی نه‌گرته‌وه.