ده‌رچوونی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له رێڕه‌وی خۆی له كۆریای باكوور قوربانی گیانی لێكهوتهوه
به‌هۆی رووداوه‌كه ئه‌ندازیارێك گیانی له ده‌ستداوه و 8 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون

K24 – هه‌ولێر:
دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانیی بۆ هێڵه‌كانی ئاسنین(كۆریل) له كۆریای باشوور رایگه‌یاند: له نزیك شاری یوسو له باشووری وڵات، یه‌كێك له شه‌مه‌نده‌فه‌ره نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌كان له رێڕه‌وی خۆی لایداوه و به‌هۆیه‌وه ئه‌ندازیارێك گیانی له ده‌ستداوه و 8 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له راگه‌یاندراوێكدا ئه‌و دامه‌زراوه زیاتر گوتی: له‌و به‌شه‌ی كه پڕۆسه‌ی چاكردنه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت، راكێشه‌ری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه و چوار فارگۆنی له سه‌ر هێڵی ئاسنین ده‌رچوون له‌و كاته‌ی له وێستگه‌ی یولچون(350 كیلۆمه‌تر له باشووری سیئۆل) نزیكبوویه‌وه.
ئاژانسیی یونهاب بۆ هه‌واڵ له شوێنی رووداوه‌كه له چه‌ند به‌رپرسێكی دامه‌زراوه‌ی (كۆریل) گواستوه‌ته‌وه و گوتوویانه: ئه‌و رایه زاڵه كه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به خێرایی رۆویشتوه له‌وكاته‌ی هاتوه‌ته ناو كه‌رتی سووڕانه‌وه له هێڵی ئاسنینه‌كه.
به‌رپرسێك له پۆلیسی هێڵی ئاسنین سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ره‌تیكرده‌وه لێدوان له‌سه‌ر هۆكاری رووداوه‌كه بدات.
دامه‌زراوه‌ی هێڵی ئاسنین رایگه‌یاندوه: 27 كه‌س له‌ناو ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌دا بوونه.
REUTERS ، م.ح