ئێران.. لە ساڵێکدا 800 هەزار دەرچووی زانکۆکان بێکار دەبن

"خوانی خێزانەکانی ئێران گرانتردەبێت"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/43a78140-04f8-4157-93ea-756931ebec19/Rojnamekani%20Shemme.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

رۆژنامەکانی تاران دوای دوورۆژ پشوودان، سەرلەبەیانی رۆژی شەممە بڵاو کرانەوە. رۆژنامەکانی ئێران لە گەڵ کۆمەڵێك بابەتی نوێ هەوڵیانداوە بابەتە گەرمەکانی دوو رۆژەکەی پێشتریش لەبیر نەکەن و باسی ئەنجامەکانی دوای رێککەوتنی ناووکی هەروا گەرمترین بابەتی ئەم رۆژنامانەیە.

رۆژنامەی "وەتەنی ئێمروز" لە زمان عەباس سەلاحی، ئەندامی کۆمسیۆنی کۆمەڵایەتیی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە نووسیویەتی: "لە ساڵێکدا 800 هەزار دەرچووی زانکۆکان بێکار دەبن و لەگەڵ ئەمانەشدا بەشێکی زۆر لە ژنانی بەڕێوەبەری خێزانەکان بێکارن".

لەم بارودۆخەدا ئەوەی حکوومەت بۆ دامەزراندن و بەرەنگاربوونەوەی بێکاری دەیکات، شتێکی بەرچاو نییە.

رۆژنامەی کەیهان، لە دژایەتیکردنی رێککەوتنی ناووکی بەردەوامە و بە قەڵەمی سەرنووسەرەکەی نووسیویەتی: "جەنابی رۆحانی لە کاتێکدا باسی دەستکەوتە زۆرەکانی رێککەوتنی ناووکی دەکات و رەخنەگەران بە هۆی لەبەرچاونەگرتنی دەستکەوتەکان سەرکۆنە دەکات، کە لە راستیدا جگە لە زیانی زۆر و گەمەکردن بە وڵاتەکەمان، شتێکی دیکەمان نەبینیوە و تەنانەت به‌رپرسانی حکوومەتیش باس لەو ناکامییەکانی ئەم رێککەوتنە دەکەن".

رۆژنامەی "ئەبراری ئیقتسادی"، ئاوڕی لە خوانی خەڵك داوەتەوە و  بە پشت بەستن بە ئامار و ژمارە لەژێر مانشێتی "خوانی خێزانەکانی ئێران گرانتردەبێت"، نووسیویەتی: "نێوەندی ئاماری ئێران وەك دامەزراوەی فەرمیی، رایگەیاندووە، هەموو ئەوکاڵایانەی کە پێداویستیی خێزانێکی ئێرانین، ماوە بە ماوە گرانتر دەبن و هیچ کام لە کاڵاکانیش هەرزان نەبوونە".

رۆژنامەی "رسالەت"، داهاتووی کاندیدی ریفۆرمخوازان بۆ سەرۆکایەتی پەرله‌مانی خستووه‌ته‌ ژێر پرسیار و لە زمانی حەمیدرەزا تەرەقی، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی حزبی موئتەلفەی ئیسلامییەوە نووسیویەتی: "توانای محمەمەدرەزا عارف براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە تاران، لە ئاستی بەڕێوەبەری یەکێك لە سێ دەستەڵاتەکەدا نییە و شێوازی سەرۆکایەتیی عەلی لاریجانی باشتر وڵام دەداتەوە".

Fly Erbil Advertisment