ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر كابينه‌كه‌ى عه‌بادى ده‌دات
دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ تاوتوێكردنى پرسى كابينه نوێيه‌كه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى له هۆڵى ده‌ستوورى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ستيپێكرد.
                        K24 – به‌غدا:
دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ تاوتوێكردنى پرسى كابينه نوێيه‌كه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى له هۆڵى ده‌ستوورى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ستيپێكرد.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24 دانيشتنه‌كه رێژه‌يى ياسايى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران تێيدا ئاماده‌ن و ده‌ستكراوه به وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له وه‌زيره‌كان.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران رايگه‌ياند، متمانه له هه‌ريه‌ك له وه‌زيره‌كانى ته‌ندرووستى و كار و سه‌رچاوه‌كانى ئاو وهرگيراوهتهوه.
دانيشتنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌رده‌وامه و حه‌يده‌ر عه‌باديش له به‌رايى كۆبوونه‌وه‌كه وتارێكى پێشكه‌شكرد.
