فيرقه‌يه‌كى سه‌ربازى ده‌ورى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيان ته‌نى
لايه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در، له‌سه‌ر داواى پێشه‌واكه‌يان موقته‌دا سه‌در، جارێكى ديكه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانى به‌غدا و روويان له ناوچه‌ى سه‌وز كرد.
                        K24 – به‌غدا:
لايه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در، له‌سه‌ر داواى پێشه‌واكه‌يان موقته‌دا سه‌در، جارێكى ديكه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانى به‌غدا و روويان له ناوچه‌ى سه‌وز كرد.
له ئێستادا هه‌زاران لايه‌نگرى ره‌وتى سه‌در له به‌رده‌م ده‌روازه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وز كۆبوونه‌ته‌وه و داواى چاكسازى ريشه‌يى و پێكهێنانى كابينه‌يه‌كى حكومى نوێى دوور له پشكپشكێنه‌ى حزبى ده‌كه‌ن.
له ناو ناوچه‌ى سه‌وزيشدا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به هۆى پشێوى نانه‌وه‌ى نوێنه‌ره مانگرتووه‌كانه‌وه، ناچار بوو كۆبوونه‌وه‌ى خۆى بباته ناو هۆڵى ده‌ستوورى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه.
هاوكات، فيرقه‌ى ته‌كتيكى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ده‌ورى باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى ته‌نيوه بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى لێبكات و به‌گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24 له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، هێزه ئه‌منييه‌كه چه‌كى قورسيان پێيه.
