"حه‌زده‌كه‌ین وه‌كوو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی پێشتر به ئێمه‌یان دابوو له حكوومه‌تی خۆجێی به‌شداربین"
"قایمقامی قه‌زای هه‌ولێرمان ده‌وێت، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی ئه‌وه‌مان داواكردووه"

K24 – هه‌ولێر
له كۆی 30 كورسی، پێكهاته‌ی توركمان و مه‌سیحییی خاوه‌نی 5 كورسین له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كیان شلاما ده‌ڵێت حه‌ز ده‌كه‌ین وه‌كوو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی پێشتر به ئێمه‌یان دابوو له حكوومه‌تی خۆجێی به‌شداربین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمانیش رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی داوای پۆستی قایمقامی قه‌زای هه‌ولێرمان كردووه.
سه‌باح بۆیا سه‌رۆكی فراكسیۆنی شلاما بۆ كوردستان24 گوتی: "هه‌ر له جێگری پارێزگا تاكوو قایمقام تاكوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تاكوو به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان، كامه به‌رئێمه بكه‌وێت ئێمه لاریمان نییه".
سه‌باح بۆیا گوتیشی: "به‌س حه‌زئه‌كه‌ین به‌شداربین له حكوومه‌تی خۆجێی وه‌كوو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی پێشتر به ئێمه‌یان دابوو كه ئێمه پێكه‌وه له‌گه‌ڵیان هاتین،چونكه ئێمه به‌بێ مه‌رج له‌گه‌ڵیان هاتین".
نه‌جیب موحسین سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمان بۆ كوردستان 24 گوتی: "قایمقامی قه‌زای هه‌ولێرمان ده‌وێت، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی ئه‌وه‌مان داواكردووه".
نه‌جیب موحسین گوتیشی: "هه‌روه‌ها پۆستی دیكه‌شمان داواكردووه" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ده‌شمانه‌وێت به گرانی نه‌ته‌وه‌ی توركمانی له پایته‌ختی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان حه‌قی خۆی بدرێتن".
له باره‌ی پۆسته‌كانی حكوومه‌تی خۆجێی پارێزگای هه‌ولێریش، كه‌نعان خه‌یلانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كوردستان24 گوتی: "ئه‌گه‌ر دابه‌شی سه‌ر نه‌ته‌وه‌یی یان ئایینی بكه‌ین، بۆ نموونه شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه ئه‌و شارۆچكه‌یه به كۆی پۆسته‌كانه‌وه له‌به‌رده‌ستی برا مه‌سیحییه‌كانه، كه ئه‌وه ره‌چاوی بارودۆخی شوێنه‌كه كراوه".
كه‌نعان خه‌یلانی گوتیشی: "له‌لایه‌كی تر هه‌ندێك شوێنی تر هه‌نه كه ئێستا ئێمه دیراسه‌ی ئه‌و شوێنانه‌كرایه پۆستیان پێبدرێت".
زیاتر گوتی: "به نیسبه‌ت توركمانیشه‌وه له ناوه وه‌زاره‌ته‌كان كۆمه‌ڵێك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییان هه‌یه، وه له ناو دیوانی پارێزگاش كۆمه‌ڵێك پۆستیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێكیشیان ماوه".