ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری منداڵانی بێ باوك ده‌كات
به هاوكاری مانگی سووری ئیماراتی
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی نزیكه‌ی 3 ملیۆن دۆلار به‌سه‌ر منداڵانی بێ باوك له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كات، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگاش ده‌ڵێت، منداڵانی بێ باوك، منداڵی بارزانین و سهرپهشتیكردنیان ئه‌ركی ئێمه‌یه.
منداڵه‌كان گه‌شبینن و ئومێدهكهن به‌م داهاته‌ی كه مانگانه ده‌زگا بۆیان دابین ده‌كات قۆناغه‌كانی خویندنی پێی ته‌واو بكه‌ن.
چاوێك، له چاوه‌ڕوانی باوكی‌دا، ده ساڵه، چاوه‌ڕوانه رۆژێك چاوه‌كانی به باوكی شاد بێته‌وه، ئه‌م منداڵه خه‌ریكه پێده‌نێته ته‌مه‌نی 13 ساڵی، له منداڵیه‌وه به‌بێ نازی باوك گه‌وره‌كراوه، ئێستاش ده‌یه‌وێت به خه‌ونێك بگات، تا وڵاته‌كه‌ی له دوژمن بپارێزیت.
تاكه كه‌س كه نایه‌وێ منداڵه‌كه‌ی هه‌ست به بێ باوكی بكات، دایكه، ئەوانەی لێرەن, هه‌ركه‌سه خاوه‌نی چیرۆكێكی خه‌مگینه، ھەر کە لایان دادەنیشی, بەچاوی پڕ گریانەوە, بەسەرھاتی ژیانی خۆیان دەگێرنەوە، كه چۆن منداڵه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته ئه‌م قۆناغه.
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی مانگانه، مووچه‌ی ئه‌م منداڵانه دابین ده‌كات، ده‌یه‌وێت بۆ هه‌ر منداڵێكیش هه‌ژمارێكی بانكی بكاته‌وه، تا پاره‌كانیان تێدا هه‌ڵبگرن.
پرۆژه‌كه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له دووبه‌ش پێكهاتووه، به‌شێك تایبه‌ت به‌و پارانه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كرێت، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش، به‌هاوكاری مانگی سووری ئیماراتی كه‌بۆ ئه‌مجاره نزیكه‌ی 3 ملیۆن دۆلاری به‌سه‌ر 6 هه‌زار و نۆوه‌د و یه‌ك منداڵ له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان دابه‌شكرا.
هه‌ر منداڵێكی بێ باوكیش ده‌توانێت له ڕێگه بنكه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له سه‌رجه‌م شاره‌كان فۆرم پڕبكاته‌وه تاكو مانگانه مووچه‌ی بۆ دابین بكرێت.