شانهی ههنگ دهكرێته ههوێنی پێكهوهژیان
نمایشكردنی بهرههمی خۆماڵی ههنگوین له پێشانگهی كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی كهركووك

K24 - كهركووك:
لە ژێر دروشمی "با شانەی ھەنگ بكەینە ھەوێنی پێكەوە ژیان" لەكەركووك , كۆلێژی كشتوكاڵ زانكۆی كەركووك، فێستیڤاڵێكی بۆ نمایشكردنی بەرھەمی خۆماڵی ھەنگ سازكرد.
لە ڤیستیڤاڵەكەدا, ھەنگەوانانی ناوچهكانی دیكهی كوردستانیش بەشدار بوون و بەرھەمەكانی خۆیان نمایشكرد, فێرخوازانیش بۆ بەرەوپێشبردن و ناساندنی بەرھەمی خۆماڵی، بە ھەنگاوێكی گرنگییان زانی.
ھەموو ئەم بەرھەمانەی كە لێرە نمایش كراون خۆماڵین و بەھەوڵ و ماندووبوونی هاووڵاتییانی كوردستان بەرھەمھێنراون.
لە رووی چەندایەتی و چۆنایەتیشەوە ھەنگەوانان باسی بەرھەكانییان دەكەن، ھەنگوینی كوردستانیش بەجۆرێكی نایاب لەقەڵەم دەدەن.
فێرخوازانییش سازدانی فێستیڤاڵی لەمجۆرە بە باش دەزانن بۆ پێشاندانی بەھرەكانییان, ھاوكات زانكۆش بەھەوێنی داھاتوویان ناودەبەن كە دەتوانن بەھرەكانییان بكەن بە پیشە و پێویستییان بە دامەزراندن نەبێت.
كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی كەركووك، جگە لە بەرھەمھێنانی ھەنگوین, خۆراكی رووەكی وەكو قارچك و میوە و چەندین جۆری گوڵ و خۆراكی دیكە بەرھەم دەھێنن, ئەمەش وەك مامۆستا و بهرپرسانی ئیداری زانكۆكە دەڵێن ئەگەر پاڵپشتییان بكرێت بڕی ئەو بەرھەمانەش زیاد دەبن و لە داھاتوودا جێگرەوەی ئەو بەرھەمانە دەبن كە لەدەرەوە ھاوردە دەكرێن.