تاران ناسنامه‌ ده‌داته‌ ئه‌و بیانییانه‌ی كوڕه‌كانییان له‌پێناو ئێران كوژراون

K24 - هه‌ولێر:

بنەماڵەی ئەو بیانیانەی بۆ ئامانجەکانی ئێران دەکوژرێن، ناسنامەی ئێرانییان پێ دەدرێت.

پەرله‌مانی ئێران بڕیاریدا، بنەماڵەی ئەو کەسە بیانییانەی بۆ ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی دەکوژرێن، مافی هاووڵاتیبوون و ناسنامەی ئێرانییان پێ ببەخشرێت.

پەرله‌مانی ئێران، رۆژی دووشەممە ره‌زامه‌ندی بە حکوومەتی ئەم وڵاتە دا، مافی هاووڵاتیبوون بداتە هاوسەر و منداڵەکان و دایك و بابی ئەو کەسانەی لە شەڕی ئێران و عێراق كوژراون و هەروەها لەو شەڕانەی کە بەرپرسانی ئێرانی بڕیاریان لەسەر دابێت.

بە گوێرەی ئەم یاسا نوێیە، کەسانێك ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە، بە لانی زۆر، ساڵێك پاش داواکردنی مافی هاووڵاتیبوون، دەبێت ناسنامەی ئێرانییان پێ بدرێت و ببنە هاووڵاتی.

Fly Erbil Advertisment