دوایین زانیاری له‌ باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان

هه‌ڵوێستی پارتی له‌و باره‌یه‌وه‌ بزانه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/91328bd0-b85c-48a5-b67b-eea542164bd7/goran%20w%20yakety.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

پرسی واژۆکردنی رێككه‌وتنامه‌ له‌ نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، جارێكی دیكه‌ بووە بە یەكێك لە باسەكانی ڕۆژ و رێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندییه‌ سیاسیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌ڵێت: هیچ ئاستەنگێكی سیاسی له‌ به‌رده‌م رێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌ماوه‌ و ته‌نها ئیمزای كه‌سی یه‌كه‌می دوو حزبه‌كه‌ نه‌بێت.

ئه‌ندامێكی سیاسی یه‌كێتیش سەرەڕای ئەوەی كە باسی‌ گرنگی رێككه‌وتنه‌كه دەكات‌، به‌ڵام دەشڵێت: ئەم ڕێككەوتنە نابێتە‌ شوێنگره‌وه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتی.

گه‌رمترین قسه‌ له‌ نێوان به‌رپرسانی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، واژووكردنی رێكه‌وتنامه‌ی‌ نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌یه‌،  به‌رپرسانى گۆڕان جیاواز له‌ یه‌كێتی باس له‌و رێكه‌وتنه‌ ده‌كه‌ن، رێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ى سیاسی بزوتنه‌وه‌كه‌ش ده‌ڵێت، هیچ ئاستەنگێكی سیاسی نەماوە، ته‌نها ئیمزای كه‌سی یه‌كه‌می دوو حزبه‌كه‌ ماوه‌.

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ به‌ گرنگ وه‌سفده‌كات، به‌ڵام ره‌تیشیده‌كاته‌وه‌ ببێته‌ شوێنگره‌وه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتی، به‌رپرسێكى باڵاى يه‌كێتيش رايده‌گه‌يه‌نێت، مه‌كته‌بى سياسي حزبه‌كه‌يان بڕيارى كۆتايى له‌ باره‌ى رێككه‌وتنه‌كانه‌وه‌ ده‌دات، نه‌ك به‌رپرسانى ده‌ستڕۆيشتووى يه‌كێتى.

له‌ باره‌ى كاريگه‌رييه‌كانى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت، رێككه‌وتنه‌كه‌ پارتى نيگه‌ران ده‌كات، به‌ڵام به‌رپرسێكى پارتى رايده‌گه‌يه‌نێت، ئه‌و رێككه‌وتنه‌، سه‌رئێشه‌ى پارتى چاره‌سه‌ر ده‌كات.

هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا رێككه‌وتنى يه‌كێتى و گۆڕان واژوو نه‌كراوه‌، به‌ڵام هێشتا روون نييه‌ ئايا چاره‌نووسى رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ كوێ ده‌گات، له‌ كاتێكدا راجيايى له‌ ناو يه‌كێتييدا هه‌يه‌ و مانگى ئابى داهاتووش واده‌ى ئاڵوگۆڕى پۆسته‌كانى پارێزگاى سلێمانیيه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو لايه‌نه‌دا.