هیندستان كونسوڵخانه له ههولێر دهكاتهوه
"ئهو ههنگاوه دهبێته هۆكاری باشتركردنی پەیوەندییەكان"

K24 - ھەولێر
باڵوێزی ھیندستان لە عێراق رایگەیاند، بۆ بەھێزكردنی پەیوەندی دیپلۆماتی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان وڵاتەكەی بەم نزیكانە كونسوڵخانەی خۆی لە ھەولێر دەكاتەوە.
جۆرج راجو، باڵوێزی هیندستان لە عێراق له دیداری لهگهڵ نێچیرڤان بارزانیم سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان، رایگهیاند: "ھیندستان ئامادەیە پەیوەندییەكی توندوتۆڵی دیپلۆماتی لەگەڵ هەرێمی كوردستان ببەستێت، بۆ ئەمەش بڕیارمانداوە لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆنسوڵخانەی گشتیی خۆمان لە هەرێمی كوردستان بكەینەوە".
ئەوەشی خستەڕوو: "بارودۆخی هەرێمی كوردستان بۆ پێشكەوتن و وەبەرهێنان گونجاوە و ئامادەییی خۆی نیشاندا خاوەن كار و وەبەرهێنەرانی هیندستان هانبدات بێن لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن".
لای خۆیەوە سەرۆكی ئهنجوومهنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بڕیاری حكوومەتی هندستان كرد، لە بارهی كردنەوەی كونسوڵخانەی گشتی لە هەولێرو ئاماژهی بۆ ئەوەكرد: "ئهو ههنگاوه دهبێته هۆكاری باشتركردنی پەیوەندییەكان لە بوارەكانی كەلتووریی و تەندروستی و ئابووریدا".
باسی لەوەش كرد: "دەرفەتی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش هەندێك سستی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام دوای تێپەڕاندنی ئەم قەیرانانە ئومێدی رەخساندنی دەرفەتی باشتر بۆ وەبەرهێنان دەبێت و لەم چوارچێوەیەشدا كۆمپانیاكانی هیندستان دەتوانن لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن".