ههڵوێستی ئهمهریكا له بارهی رهوشی عێراق
واشنتۆن نیگهرانه

K24 - ههولێر:
ئەمریکا لەناکۆکییە سیاسییەکانی عێراق نیگەرانە و دهڵێت ئهو گرژییانه کاریگەری خراپی لەسەر شەڕی داعش لە عێراق دهبێت.
بەگوێرەی راپۆرتێکی دەنگی ئەمریکا، کۆشکی سپی داوای لە ھەموو سەرکردە و لایەنە سیاسیییەکانی عێراق کردووە خێرا لەسەر گۆڕانکارییەکانی کابینەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی ڕێكبكەون و ناکۆکیەكان چارەسەر بكرێن، بۆ ئەوەی کاریگەری خراپی لەسەر شەڕی دژی داعش نەبێت، کە بەلای ئەمریکاوە ئەوە کاری لەپێشینەی بەغدایە.
ھەر لەو راپۆرتەدا ھاتووە ئیدارەی ئۆباما لەوبڕوایەدایە کە عێراق پێویستی بە حکومەتێکی مەرکەزیی بەھێز ھەیە، ھەتا بتوانێت ھەڕەشەی داعش لەناوبەرێت.
لەراپۆرتەکەدا ئەوەش ھاتووە کە ئۆباما لەو ناكۆكی و گرژیانە نیگەرانە كە گۆڕانکارییەکانی عەبادی دروستی کردوون و پێویستیشە بەزووترین کات ئەو ناکۆکییانە چارەسەر بکرێن، بۆ ئەوەی ھەموو لایەک بیر لەرووبەڕووبوونەوەی داعش بکەنەوە، نەک شتی دیکە.