فوئاد مه‌عسووم بۆ لایه‌نه عێراقییه‌كان: هه‌وڵه‌كانتان چڕتر بكه‌نه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
فوئاد مەعسووم، سەرۆك كۆماری عیراق، لە پەیامێكدا داوا دەكات بۆ گەڕانەوەی دەسەڵاتی یاسادانان، گفتوگۆی نێوان ھەموو لایەنە سیاسییەكان بەردەوام بێت و كۆبوونەوەكانیش چڕتربكرێنەوە.
ھەر لەو پەیامەیدا سەرۆك كۆمار، داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات، کێشەکانیان لە ناو ئەنجوومەنی نوێنەراندا چارەسەربکه‌ن.
دوای چه‌ندین هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات و پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیدان بۆ ئه‌و حكوومه‌ته و شكستهێنانی هه‌وڵه‌كان، دواجار خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.