وه‌زيرى كشتوكاڵ ناوى ئه‌وانه‌ى زێدهڕۆييان له كه‌رتى كشتوكاڵ كردووه ده‌داته ليژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی زێده‌ڕۆیان له كه‌رتی كشتوكاڵ كردووه، پێشكه‌شی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كات، كه هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له داموده‌زگا حكومییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش پشتگیری له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ده‌كات و ئومێد ده‌خوازێت گه‌نده‌ڵكاران رزگاريان نه‌بێت له ده‌ستى ياسا و لێپرسينه‌وه.
ئاسایشی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ده‌رفه‌ت و مه‌ترسییه‌كانی، ته‌وه‌رێكی تایبه‌تی دانیشتنه‌كانی دیداری زانكۆی سه‌لاحه‌ددین بوو، بۆههڵنانى هه‌نگاوێك تا هه‌رچی زووه وڵات له قه‌یرانی دارایی رزگار بێت.
خه‌ليل ئيبراهيم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامیش پێیوایه دووركه‌وتنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان له یه‌كتری، هێنده‌ی دیكه قه‌یرانه‌كان زیاتر ده‌كات.
بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی، به‌قسه‌ی به‌شێك له ئه‌كادیمی و سیاسییه‌كان، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م دۆخه، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، عه‌بدولستار مه‌جيد پشتگیری له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ده‌كات و هه‌موو ئه‌و زێده‌ڕۆیانه‌ی له كه‌رتی كشتوكاڵ ئه‌نجامدراون پێشكه‌شی لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌كات.
مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئەنجوومەنی دادوەری و دەستەی دەستپاکی، چاكسازی به ئەرکێکی نیشتیمانیی پیرۆز وه‌سفكرد، بارزانی گوتى: ئێمه له شه‌ڕی داعش سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنمان تۆمار كرد، ده‌بێت له شه‌ڕی گه‌نده‌ڵیش به‌ته‌وای سه‌ربكه‌وین.