هاووڵاتییان و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له بوونی حه‌شدی شه‌عبی نیگه‌رانن
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه: هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر كوردستان ده‌ستی ده‌بڕین
K24 - هه‌ولێر:
حەشدی شەعبی ئێستا ھێزەكانیان لە زۆر لە ناوچە كوردستانییە كێشە لەسەرەكان بلاوە پێكردووە، ھەرچەندە چەند رێككەوتنێك لەگەڵ ئەو ھێزە كراون بۆ مانەوەیان لەو ناوچانە، بەڵام ھاووڵاتییان و بەشێك لە فەرماندەكانی پێشمەرگەش، پێیان وایە شەڕی ئاییندەی كورد لەگەڵ حەشدی شەعبی دەبێت و گومانیشیان لەوە ھەیە كە ھێزەكە بە ئاسانی ئەو ناوچە كوردستانییانە چۆڵ نەكات.
بڵاوكردنه‌وه‌ى ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى له ده‌وروبه‌رى كه‌ركووك نيگه‌رانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و به‌شێك له دانيشتوانى ئه‌و ناوچانه له‌و بڕوايه‌دان مانه‌وه‌ى حه‌شد مه‌ترسييه‌كانى كه‌متر نييه له مه‌ترسى داعش، كه له ئێستادا به درێژايى هه‌زار كيلۆمه‌تر پێشمه‌رگه به‌ره‌نگاريان ده‌بێته‌وه.
هه‌بوونى ئه‌و مه‌ترسييه بووه‌ته جێى نيگه‌رانى فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه, ئه‌وانيش ترسیان له‌وه هه‌یه دوای داعش ميليشياكانى سه‌ر به حه‌شد، په‌لامارى كوردستان بده‌ن.
له كۆتايى مانگى رابردوودا، په‌لاماره‌كانى حه‌شدى شه‌عبی بۆ سه‌ر خورماتوو، وه‌ك زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه، هه‌مووانى له مه‌ترسیی میلیشا شیعه‌كان راچڵه‌كاند، مه‌ترسییه‌كان رۆژ دوای رۆژ زۆرتربوون، به‌تايبه‌تی دواى ئه‌وه‌ى چه‌كدارانی حه‌شد، هێزێكی زۆریان له قه‌زای خورماتوو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك كۆكردۆته‌وه. فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه رايده‌گه‌يه‌نێت: هه‌ركه‌سێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر كوردستان ده‌ستی ده‌بڕین.
ئه‌گه‌ر چى رێككه‌وتنێك له نێوان ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى ئيدارى كه‌ركووك و به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبى له خورماتوو كراوه، به‌ڵام ئه‌و رێككه‌وتنه هيچ ئاماژه‌يه‌كى بۆ رێككه‌وتنێكى سه‌رتاپاگير تێدا نييه و تايبه‌ته به ره‌وشى خورماتوو. بۆیه به دوور نازانرێت له ناوچه‌كانى ديكه‌ش هه‌مان ئه‌زموونى خورماتوو دووباره ببێته‌وه.