بە وێنە و ڤیدیۆ.. دوو تەقینەوەی خوێناوی بەغدایان هەژاند

ژمارەیەک تەرم لەنێو بازاڕ کەوتوون
دیمەنی ژمارەیەک کوژراوی تەقینەوەکە
دیمەنی ژمارەیەک کوژراوی تەقینەوەکە

K24 - هەولێر

 دوو تەقینەوەی خوێناوی بەیانیی ئەمڕۆ لە بەغدا روویاندا و کوژراو و بریندار هەن.

شڤان جەباری، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، نزیکەی 10 کەس لە هەردوو تەقینەوەدا کوژراون، نزیکەی 20ـی دیکەش بریندار بوون، ئێستا مەترسیی تەقینەوەی دیکە هەن، بۆیە هێزە ئەمنییەکان دەوری ناوچەکەیان داوە.

میدیاکانی عێراق باس لەوە دەکەن؛ سەرەتا بۆمبێکی چێنراو لە بازاڕی لەنگەی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا تەقیوەتەوە، دوای ئەوەی خەڵک کۆبوونەتەوە بۆ یارمەتیدانی برینداران و هەڵگرتنەوەی تەرمی کوژراوان، کەسێک بە پشتێنی بۆمبڕێژکراو خۆی لەنێویاندا تەقاندووەتەوە.

بەپێی یەکێک لەو ڤیدیۆیانەی لە سۆشیاڵ میدیاکان بڵاوکراونتەوە، لەکاتێکدا دەنگی هاوار و ناڵەی خەڵک دێت، ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە دەڵێ "ئەمە شوێنی ئەو تەقینەوەیە، کە کەمێک پێش ئێستا لە باب شەرقی روویدا". دوای چەند چرکەیەک، دەنگێکی دیکەی بەهێز دەبیسترێت، خەڵک هاواردەکەن و هەمان کەس بە هەناسەبڕکێوە دەڵێ "ئەمە تەقینەوەی دووەم بوو لە ناوچەی باب شەرقی".

ژمارەیەک قوربانیی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا، وێنەکە لە سۆشیاڵ میدیاکان بڵاوکراوەتەوە

هـ.ر.