سه‌رۆك كۆماری توركیا: هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر په‌كه‌كه له شنگال
توركیا پێگه‌كانی پەکەکە لە کوێستانەکانی دۆڵئاڵان و بەراسکان له حاجی ئۆمه‌ران بۆردومان دەكات

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر په‌كه‌كه له شنگال و فڕۆکە جەنگییەکانی ئه‌و وڵاته‌ش، پێگه‌كانی پەکەکە لە کوێستانەکانی دۆڵئاڵان و بەراسکان له حاجی ئۆمه‌ران بۆردومان دەکەن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، سه‌باره‌ت به هێرشكردنه‌سه‌ر په‌كه‌كه له شنگال گوتی: "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا، له‌شه‌وێكدا هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر په‌كه‌كه له شه‌نگال و له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ریانده‌كه‌ین".
ئه‌و قسانه‌ی "ئه‌ردۆغان" له‌كاتێكدایه، (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو)، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له باره‌ی ره‌وشی شنگال رێككه‌وتن، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت هێزه چه‌كداره‌كان له شنگال بكشێنه‌وه.
له‌باره‌ی ره‌وشی شنگال دوای رێككه‌وتنه‌كه، "مه‌حما خه‌لیل"، قائیمقامی شنگال گوتی: "چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه شنگالیان جێنه‌هێشتووه و له‌وێ ماونه‌ته‌وه، ته‌نیا جلوبه‌رگی خۆیان گۆڕیوه".
عەبدولوەهاب مەحمود، بەڕێوەبەری شارەدێی "حاجی ئۆمەران" به كوردستان24ی راگه‌یاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، پەکەکە لە کوێستانەکانی دۆڵئاڵان و بەراسکان نزیك گوندی "گونده‌ژۆر" بۆردومان دەکەن.
عەبدولوەهاب مەحمود، گوتیشی: "فڕۆکە جەنگییەکان بنکەکانی پەکەکە لە سنووری گوندی ئاڵانەی سەر بە حاجی ئۆمەران بۆردومان دەکەن".
د.ی