هاوپه‌یمانی دژ به داعش: له‌ساڵی 2021ـدا هاوبه‌شه‌كانمان 68 ئۆپه‌راسیۆنیان له دژی داعش ئه‌نجامداوه
تویته‌كه‌ی به زمانی كوردی كرد و ژماره‌یه‌كیشی بۆ په‌یوه‌ندیكردن داناوه

K24- هه‌ولێر:
وه‌ین مه‌رۆتۆ، گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ساڵی 2021ـه‌وه تا ئێستا هاوپه‌یمانه‌كانمان له عێراق و سووریا 68 ئۆپه‌راسیۆنیان له دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ئه‌نجامداوه.
ئه‌م گوتانه‌ی مه‌رۆتۆ له تویتێكدا به زمانی كوردی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری تویته‌ر هاتوون و نووسیویه‌تی: "له ده‌ستپێكی ساڵی 2021ـه‌وه تا ئێستا، هاوبه‌شه‌كانمان 68 ئۆپه‌راسیۆنیان له دژی داعش له عێراق و سووریا ئه‌نجامداوه و توانیویانه رێگری له 36 سه‌ركردهی ئه‌و رێكخراوه و 17 تیرۆرست بكه‌ن، كه به‌نیازبوون هێرشی سه‌ر گه‌لی عێراق و سووریا بكه‌ن".
مه‌رۆتۆ داواش له هاووڵاتییان ده‌كات، له هه‌ر تێبینیكردنێكی نائاسایی په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره ته‌له‌فۆنێكی له‌گه‌ڵ تویته‌كه‌ی هاوپێچكردووه و نووسیویه‌تی: "بۆ هاوكاریكردنمان په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌وه بكه‌ن: 454 (Iraq) +9647512451273 (Sûrî) #HSD
@IraqiCTS"
H.B
