فڕۆكه‌كانی توركیا چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له سنووری حاجی ئۆمه‌ران بۆردومان كرد
به‌هۆی شه‌ڕ و بۆردومانه‌كانی توركیا و په‌كه‌كه دانیشتووانی گونده سنوورییه‌كان زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه

K24- حاجی ئۆمه‌ران:
عه‌بدولوه‌هاب مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران به كوردستان24ی راگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له گونده‌كانی گونده‌ژۆر، ئازادی، كوێستانه‌كانی دۆڵی ئاڵانه و بەراسکانی سه‌ر به شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران بۆردومان كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران گووتیشی: به‌هۆی شه‌ڕ و بۆردومانه‌كانی توركیا و په‌كه‌كه دانیشتووانی گونده سنوورییه‌كان زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه.
هاوكات بە هۆی بۆردومانی هۆڵێکی ئاژەڵداری لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوه لە کوێستانی کیکان له سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەران، نزیکەی 300 سەر مەڕ و بزن لەناوچوون.
هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند: له خواكوڕك ئۆپه‌راسیۆنێكمان كردووه‌ته سه‌ر په‌كه‌كه.
H.B