کەسوکاری شههیدانی هەڵەبجە و بریندارانی چەکی کیمیایی داوای قهرهبوو دهكهن
کەسوکاری شههیدانی هەڵەبجە و بریندارهكان دەیانەوێت دۆسییەكە بەرەو ئەوروپا ببەن
K24 – ھەولێر:
کەسوکاری شههیدانی هەڵەبجە و بریندارانی چەکی کیمیایی، داوای دەرچوواندنی پڕۆژەیاسایەک لە پەرلەمانی کوردستان دهكهن، تایبەت بە دۆسییەی قەرەبووکردنەوەی هەڵەبجە و کەسوکاری شەهیدان و برینداران، بۆ ئەوەی بتوانن لە ئەوروپا دانیشتنەکانی دادگا بەسەرکەووتویی کۆتایی پێبهینن. تا ئێستا ههشت دانیشتنی دادگا لە هەڵەبجە ئەنجام دراوە، وا بڕیارە کۆتا دانیشتن رۆژی نۆی مانگی ئازار بهڕێوهبچێت.
دەستكراوە بە کۆکردنەوەی واژوی کەسوکاری قوربانیان و بریندارانی چەکی کیمیاوی، بۆدەرچوواندنی پڕۆژە یاساییەکی تایبەت بەقەرەبووکردنەوەی تاوانی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە، چەندین دانیشتنی دادگا بەڕێوە چووە، کەسوکاری قوربانیان داواکارن ئەوپڕۆژەیاسایە لەپەرلەمانی کوردستان بەزووترین کات دەربچیت، تا کاری دادگا ئاسانتر ببێت.
دانیشتنەکانی دادگا لە هەڵەبجە، تەنیا یەک دانیشتنی دیکەی ماوە، بەڵام ئەوەی خەمی تیمی دادوەری کەیسی قەرەبووی کەسوکاری شەهیدان و هەڵەبجەیە، نەبوونی ئەو پڕۆژەیاسایەیە؛ چونکە ئەوان دەڵین: ئێمە کەیسەکە دەبەینەوە بە مەرجێك پڕۆژەیاساکە لە پەڕلەمانی کوردستان دهربچێت.
لەپاش 8 دانیشتنی دادگا و کۆکردنەوەی بەڵگە و دیکۆمێنتی پێویست لەسەر ئەو 25 کۆمپانیا و کەسایەتییانەی هاوکاری سەدام بوون بۆپێدانی چەکی کیمیایی، بەڵام تا ئیستا ئەنجامی دادگا یەکلانەبووەتەوە. وا بڕیارە 9ی ئازار کۆتادانیشتنی دادگا ئەنجام بدرێت و بەئەنجامی باشەوە بەرەو ئەوروپا بەڕێ بکەون، بەڵام بەهۆی نەبوونی یاسایەكی تایبەت لەپەڕلەمانی عێراق وهەرێمی کوردستان سەبارەت بەدۆسییەی قەرەبووکردنەوەی قوربانیان، مەترسی لەدەستچوونی ئەنجامی کۆتایی دادگا هەیە.