تاران: سعودیه و ئیمارات له‌و پێگه‌یه نین تا قسه له‌سه‌ر مووشه‌كی ئێران بكه‌ن
"له بیروباوه‌ڕی به‌رگری ئێران، چه‌كی ئه‌تۆمی نییه"

K24 - هه‌ولێر:
عه‌باس عێراقچی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، سعودیه و ئیمارات له‌و پێگه‌یه‌دا نین، تا شیاوی قسه‌كردن بن له‌سه‌ر توانا مووشه‌كییه‌كانی ئێران.
عێراقچی گوتی: "سعودیه و ئیمارات چه‌ندین جۆر چه‌كیان عه‌مباركردووه، له‌و پێگه‌یه‌دا نین تا باسی ئێران بكه‌ن، كه توانا سه‌ربازییه‌كانی زیاد كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانمان بۆ به‌رگریییه و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له بیروباوه‌ڕی به‌رگری ئێران، چه‌كی ئه‌تۆمی نییه، جه‌ختیشی كرده‌وه، هێشتا ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م تاران و واشنتن ماوه، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، هیواخوازین ئیداره‌ی بایدن بڕیاری درووست له‌و باره‌یه‌وه بدات.
سه‌رچاوه: RT
د.ی