لەسەر تەقینەوەكەی بەغدا لێكۆڵینەوە لەگەڵ شەش بەرپرسی ئەمنی دەكرێت

"بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازیی و بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەنێو ئەو بەرپرسانەدان"

دیمەنێكی شوێنی رووداوەكە
دیمەنێكی شوێنی رووداوەكە

K24 - ھەولێر

پەرلەمان بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکانی گۆڕەپانی تەیەڕان لە بەغدا بانگهێشتی شەش بەرپرسی ئەمنی عێراق دەکات.

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر تەقینەوەکانی چەند رۆژی رابردووی گۆڕەپانی تەیەڕان لە بەغدا، لیژنەكەیان بە نیازە بانگهێشتی 6 بەرپرسی ئەمنی بکات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەریەک لە بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازیی و بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەنێو ئەو بەرپرسانەدان، کە بڕیارە لیژنەی ئاسایش و بەرگری بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکانی گۆڕەپانی تەیەڕان بانگهێشتیان بکات.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 21/1/2021 دوو تەقینەوە لە گۆڕەپانی تەیەران لە ناوەڕاستی بەغدا روویاندا، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 30 کەس کوژران و زیاتر لە 100 كەسی دیکەش برینداربوون.

Fly Erbil Advertisment