هەنگاوەکانی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چن
"ناکرێت لە شوێنێکدا سەرژمێری بکرێت، کە ئێمە پێمان وایە داگیرکراوە و دیموگرافیاکەی بە تەواوی گۆڕاوە"

K24 - هه‌ولێر:
سەرژمێری لە عێراق، کە بڕیارە لە کۆتايی ئەمساڵ بکرێت، تا ئێستا ھیچ ھەنگاوێکی کردەيی بۆ نەنراوە، وەزیری پلاندانانی ھەرێمی کوردستانیش نهیشاردەوە، کە گەورەترین ناکۆكی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەى سەرژمێریەوە، لەسەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانە. راشیگه‌یاند، ئەوان پێیان وایە شوێنێك داگیرکرابێت و دیمۆگرافیای گۆڕابێت، سەرژمێری تێدا ناکرێت.
"ناکرێت لە شوێنێك سەرژمێری بکرێت، کە ئێمە پێمان وایە داگیرکراوە و دیموگرافیاکەی بە تەواوی گۆڕاوە"، ئەمە قسەی وەزیری پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، كه راشكاوانه گەورەترین رێگری لە بەردەم سەرژمێری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی باس كرد و نه‌يشارده‌وه، کە حكومه‌تى هه‌ريم نايەوێت لەم بارودۆخەدا له ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم سەرژمێری ئەنجام بدرێت.
دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: "پێمانوایه ناكرێت له شوێنێك كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌هێز ده‌ركرابێت، سه‌رژمێری بكرێت، ئه‌و كێشانه‌ی باسی ده‌كه‌ین، جگه له كورد، توركمان و كرسیتیانهكانیش هه‌یانه".
سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان، ئەو راستییەی نهشاردهوە، کە دەستەی ئاماری عێراق، خۆی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەدزێتەوە، دەستیان بە ئامادەکارییەکانی سەرژمێری بەبێ ھەرێمی کوردستان کردووە، ھیچ بڕە پارەیەکیشیان بۆ ھەرێم تەرخان نەکردووە، ئەم جۆرە مامەڵەکردنەشی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ره‌تكرده‌وه.
له باره‌ی سه‌رژمێری، سیروان محه‌مه‌د، سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێم گوتی: "ئه‌وان له عێراق كۆبوونه‌وه و سیمینار ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه‌چی ئێمه له هه‌رێمی كوردستان بودجه‌مان بۆ نه‌هاتووه، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، كاره‌كان به شێوه‌ی "مه‌ركه‌زی" بكات، ده‌سته‌ی ئامار به‌لاوه‌بنێت، پێمان راگه‌یاندوون، ئێمه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین".
سەرژمێری سەرتاسەری لە عێراق، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، تا ئێستا ھیچ جۆرە ئامادەکاريیهكى تەکنیکی بۆ نەکراوە، لە کاتێکدا بڕیاردراوە ئه‌و پرۆسه‌یه بە ئەلیکترۆنی ئەنجام بدرێت، ئەو لیژنە باڵاییەی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، نایشارێته‌وه كه حکومەتی عێراق نایەوێت کێشەکانی بەردەم سەرژمێری چارەسەر بکات، بۆیە ھەرێمی کوردستانیش رێگە بە ھیچ ھەنگاوێکی سەرژمێری لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم نادات.
د.ی