هاوکاری هاوپەیمانان بەبێ دەستکاریکردن بەسه‌ر لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابه‌شده‌كرێت

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: ئەو بڕیارە دوای ئاراستەی دروستی هەنگاوەکانی چاکسازی هاتووه‌

هاوكاری پێشمه‌رگه‌ به‌بێ ده‌ستكاری دابه‌ش ده‌كرێت
هاوكاری پێشمه‌رگه‌ به‌بێ ده‌ستكاری دابه‌ش ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، له‌ راگه‌یندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئه‌و بڕیه‌ هاوكارییه‌ی له‌ لایه‌ن هاوپه‌یامانانه‌وه‌‌ دابینده‌كرا، بڕیاره‌ به‌بێ ده‌ستكاریكردن به‌ لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بدرێت، جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌، ئەو بڕیارە دوای ئاراستەی دروستی هەنگاوەکانی چاکسازی دێت، كه‌ لەهەنگاوەکانی دادێی پڕۆسەی "رێکخستنەوەو یەکخستنەوەدا" سەرجەم هێزەکان ده‌گرێتەوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

راگەێیندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە

لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی پێدانی مووچەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین، رایدەگەێنین: هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە قارەمانەکان بەردەوامەو، لەم چوارچێوەیەشدا پاش راوێژ و گفتۆگۆی راوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان لەگەڵ بەڕێز وەزیری پێشمەرگە، دوای رەزامەندی بەرێز سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران. بڕیاردرا ئەو بڕە هاوکارییەی کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابیندەکرا، راستەوخۆ بخرێتە سەر ژمارە حیسابی وەزارەتی پێشمەرگەو، لەو رێگەیەوەش بڕی هاوکارییەکە وەک خۆی بەبێ دەستکاریکردن بدرێت بەلیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەو بڕیارە دوای ئاراستەی دروستی هەنگاوەکانی چاکسازی دێت لە وەزارەتی پێشمەرگە، کە بەهاوکاری هاوپەیمانان بەردەوامی هەیە بۆ دروستکردنی هێزێکی سەربازی سەردەمیانە. لەمڕوەشەوە هەوڵەکانی حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە چڕترکراونەتەوە، بۆ ئەوەی قەبارەی هاوکارییەکان باشترو فراونتر بکرێت و لەهەنگاوەکانی دادێی پڕۆسەی "رێکخستنەوەو یەکخستنەوەدا" سەرجەم هێزەکان بگرێتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

۲٤ی ۱ی ۲۰۲۱

 

د.ی

Fly Erbil Advertisment