زه‌ریف: تاران هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ریاز داوه، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه
سعودییه‌كان گوتیان "په‌یوه‌ندیتان به جیهانی عه‌ره‌بییه‌وه نه‌بێت"

K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سعودیه، یه‌كه‌م بابه‌ت بوو له‌گه‌ڵ "قاسم سوله‌یمانی" تاوتوێمان كرد، دوای ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ستبه‌كاربووم.
زه‌ریف له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی "ئیتیلاعات" گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی وزاریم وه‌رگرت، یه‌كه‌م بابه‌ت، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی سعودیه بوو، كه له‌گه‌ڵ "قاسم سوله‌یمانی" گفتوگۆمان له‌سه‌ری كرد".
گوتیشی: "له سه‌ردانه‌كه‌م بۆ "ریاز" له ساڵی (2013)، نیازی خۆمان به سعودیه راگه‌یاند، به‌ڵام سعودییه‌كان پێشوازییان له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئێمه نه‌كرد".
زه‌یف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "به وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه "سعود فه‌یسه‌ڵ"م راگه‌یاند، تاران ئاماده‌ی گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ ریاز به به‌شداری "قاسم سوله‌یمانی" له باره‌ی عێراق، سووریا، به‌حره‌ین، لوبنان و یه‌مه‌ن، به‌ڵام گوتیان: "په‌یوه‌ندیتان به جیهانی عه‌ره‌بییه‌وه نه‌بێت"، به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی ئێمه‌یان دایه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران روونیكرده‌وه، "هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوو، جه‌نگ له یه‌مه‌ن بوه‌ستێت، به‌ڵام "محه‌مه‌د بن سه‌لمان" شازاده‌ی سعودیه ئه‌مه‌ی ره‌تكرده‌وه، له‌كاتێكدا واشنتن له‌سه‌ر ئه‌وه رازی بوو".
زه‌ریف له لێدوانه‌كانیدا، نیه‌تی ئه‌وكاتی وڵاته‌كه‌ی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو له چوارچێوه‌ی گرووپی (6+1) ئاشكرای كرد، "به‌ڵام رووداوی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له تاران، كاره‌كه‌ی ئاوه‌ژوو كرده‌وه".
زه‌ریف روونیشیكرده‌وه، "هه‌وڵ و نیه‌تی ئێران بۆ دانووستان تا هاتنی تره‌مپ به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام دوای هاتنی تره‌مپ، له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی مه‌نامه، لایه‌نه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی هاوكاری كه‌نداو، پێشنیازه‌كه‌ی "روحانی"یان ره‌تكرده‌وه، هه‌نێك وڵاتانی كه‌نداو پێیانوابوو به هاتنی تره‌مپ، ده‌توانن به مه‌رجی باشتر گفتوگۆ بكه‌ن، ئێستاش به وڵاتانی كه‌نداو ده‌ڵێین، چاوه‌ڕوانی ترهمتان كرد، هیچتان به‌ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌مڕۆش پهنادهبهنهر ئیسرائیل، هیچی لێ به‌ده‌ست ناهێنن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه جه‌ختی كرده‌وه، ئیسرائیل ناتوانێت ئاسایش بۆخۆی دابین بكات، ناشتوانێت ئاسایش بۆ كه‌نداو ده‌سته‌به‌ر بكات، "به وڵاتانی كه‌نداو ده‌ڵێین، ئیسرائیل بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵاته‌كه‌تان هاتووه و سنووره‌كه‌تان بۆ جه‌نگ به‌كارده‌هێنێت، تره‌مپ ئێوه‌ی به مانگای شیرده‌ر وه‌سف كرد، ئیسرائیل له‌وه خراپترتان به‌سه‌ر ده‌هێنێت".
زه‌ریف داوای له وڵاتانی كه‌نداو كرد، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی "قه‌ته‌ر" بۆ گفتوگۆ قبوڵ بكه‌ن، "ئه‌و كات تاران بۆ دانووستان ئاماده ده‌بێت".
له باره‌ی شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت، زه‌ریف گوتی: "ریاز له به‌كارهێنانی شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت و كڕینی میلیشیا له رێگه‌ی "داعش" و "قاعیده" و به‌رهه‌ڵستكاری ئێران، سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، سعودیه پاره‌یه‌كی زۆر له ناوچه‌كه‌دا سه‌رف كردووه، هێشتا هێزێكی هه‌رێمی له ناوچه‌كه‌دا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ست به مه‌ترسی به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانمان له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌كات".
سه‌رچاوه: RT
د.ی