توركیا ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی عێراق كرد
له‌چوارچێوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ناتۆ پشتیوانی سوپای عێراق ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، 25 راوێژكاری سه‌ربازییان له‌چوارچێوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" بۆ پشتیوانیكردن له هێزه‌كانی سوپای عێراق ره‌وانه‌ی به‌غدا كردووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانمان چوونه‌ته به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له هێزه‌كانی سوپای عێراق بكه‌ن" و ئاشكرایكرد، "ئه‌و راویژكارانه له‌چوارچێوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ناتۆ له عێراق ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كراون، كه یه‌كێكیان پله‌ی عه‌میدی هه‌یه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردوو خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا سه‌ردانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا كۆبووه‌وه و دواتریش له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و چه‌ندین دۆسیه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ كرد، كه جێگای بایه‌خی هاوبه‌ش بوون.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
H.B