زه‌ریف: بۆ ئێران هه‌ڵگرتنی سزاكان گرنگه نه‌ك كه‌سه‌كان
"ئیدارەی بایدن ئەو سزایانە ھەڵوەشێنێتەوە كە ترەمپ به‌سه‌ر ئێرانی دا سه‌پاندووه"

K24 - ھەولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی بۆ تاران گرنگه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مەریكا ئه‌و سزایانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، كه سه‌رۆكی پێشوو دۆناڵد تره‌مپ به‌سه‌ر ئێرانی‌دا سه‌پاندووه.
ده‌باره‌ی دامه‌زراندنی رۆبێرت مولی به نێرده‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وەزیری دەرەوەی ئێران به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێرانی راگه‌یاندووه "بۆ تاران كه‌سه‌كان گرنگ نین، چونكه مولی له دانووستاندنه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌شداربووه و ئه‌ویش وه‌كوو هه‌ر ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئیداره‌ی بایدنه، ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و سزایانه‌یه كه له‌سه‌رده‌می تره‌مپ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران دا سه‌پێنراون".
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژه‌یداوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مەریكا سزاكان هه‌ڵگرت و رێگری لە پەیوەندی ئابووری ئێران و وڵاتان، ئه‌و كاته تاران پابه‌ندی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌بێت.