کێن ئەوانەی ناتوانن ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن؟
"ئەوانەی ڤاکسین وەردەگرن، (95%)یان سەلامەت و پارێزراو دەبن"

K24 – دهۆك:
چەندین کۆمپانیای زانستی پزیشکی، دەستیان بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا کردووە، هەر لەئێستاوە ژمارهیهك لە وڵاتە پێشکەوتووەکان دەستیان بە کۆتانی ڤاکسینەکە کردووە، بەڵام هەندێک پرسیار لای خەڵك هەن، بە ناڕوونی ماون، لهم بارهی ڤاكسینی كۆرۆنا و ئهو كهسانهی دهتوانن ڤاكسینهكه وهربگرن، پزیشکێکی پێشکەتووی لە ئەمهریکا، وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ دەداتهوه.
د. جەگەر جاسم رێکانی، پسپۆڕی پەتازانی و نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەمهریکا، بە کوردستان24ی راگەیاند، (4) جۆر له خهڵكی ههن ناتوانن ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.
یەکەم: ئەوانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن، بەهیچ شێوەیهک ناتوانن لەماوەی تۆشبوونیان ڤاکسین وەبگرن.
دووەم: ئەوانەی ڤایرۆسەکەیان تێپەراندووە، تاوەکو دوو مانگ بەسەر رۆژی تۆشبوونیان تێنەپەڕێت، ناتوانن ڤاکسینەکە وەربگرن.
سێییهم: ئەوانەی پلازمای خوێنیان وەرگرتووە، ئەوانیش تا تێپەڕبوونی دوو مانگ دوای وهرگرتنی پلازما، نابێت ڤاکسین وەرگرن.
چوارەم: ئەوانەی (حەساسیه) ههستیارییان بە وەرگرتنی ڤاکسین هەیە، پێویسته ئەوانەش تاوەکو پشتڕاستبوونیان لە کارلێنەکردنی ڤاکسینەکە، خۆیان لە کۆتانی ڤاکسینەکە بەدوور بگرن.
بۆ چارەسەری ئەم کێشەیەش، د. جەگەر گوتی: "ئەوانەی ههستیارییان هەیە، دەبێت زۆر وریابن، چونکە ڤاکسین کارلێکی زۆر لەگەڵ ههستیاری درووست دەکات و دەبێتە هۆی تێکچوونی دۆخی کەسەکە، هەندێک جاریش لەوانهیه ببێتە هۆی مەترسی لە ژیانی نەخۆشەکە".
گوتیشی: "ئەوانەی تووشی شێرپەنجە بوون و دەرمانی کیمیاوی وەکو چارەسەر وەردەگرن، دەبێت ئەوانیش زۆر وریابن و ماوەیهکی زۆر بەسەر وەرگتنی ژهمی شێرپەنجەكه تێپەڕێت، ئینجا دەتوانن بەپێی رێنمایی پزیشک ڤاکسینەکە وەربگرن".
د. جەگەر پێشبینی دەکات، لە سەرەتای مانگی ئادار و نیسان، شەپۆڵێکی دیكهی کۆرۆنا ناوچەکە و هەرێمی کوردستان بگرێتهوه، داوا دەکات، کە رێکارەکانی خۆپارێزی لە هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکرێن.
لە وەڵامی پرسیاری، ئایا ئەوانەی ڤاکسین وەردەگرن، تا چەند لە تووشبوون بە کۆرۆنا پارێزراو دەبن، د.جەگەر روونیكردهوه، "ئەوانەی ڤاکسین وەردەگرن، (95%)ی تۆشبوان بە کۆرۆنا سەلامەت و پارێزراو دەبن".
سەبارەت كاریگهری ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ بەرگری لەش (مەناعە)، د. جەگەر ئاماژهی بهوهش كرد، "ڤاکسینە بەرهەمهاتووەکە بەرگری لەش دژی کۆرۆنا بەهێز دەکات، نەک ڤایرۆسەکە لەناو دەبات".
بەپێی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا بێت، (90%) تا (95%) ی ڤاکسین کاریگەرە و لە توانایدایە ژیانی بهكارهێنهری ڤاکسینەکە بپارێزێت.
تا ئێستا تۆشبوون بە ڤایرۆسی COVYD-19 لە سەرانسەری جیهان (100) ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
ئەمهریکا گەورەترین وڵاتە لە رووی تووشبووانهوه، تا ئێستا نزیکەی (14) ملیۆن کەس لەو وڵاته تووشبوون، زیاتر لە (400) ههزار کەس بە ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوه.
لە ویلایەتی نیویۆرک، زوورترین رێژەی قوربیانیان تێیدا تۆمارکراوە، بەپێی هەندێک لێکۆلینهوەی زانستی، (10%) تا (20%)ی دانیشتوانی ویلایەتی نیویۆرک تووشی کۆرۆنا بوون و گەورەترین رێژەی تۆشبوون لەو ویلایەتەیە.
هەرچەنده لە ئەمهریکا دەست بە کۆتانی ڤاکسینی كۆرۆنا کراوە، بەڵام تا ئێستا تەنیا (4%)ی دانیشتوانی ئەمهریکا ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، ئەوانەشی کە وەریانگرتووە، بهشی یەکەمیان لە کەرتی تەندروستی کاردەکەن، بهشی دووەم کەسە بەتەمەنەکانن، بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان له سەرووی (70) ساڵن.
د.ی