به‌ریتانیا پێشنیازی كاریكی هاوبه‌ش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌ی چین ده‌كات
"به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا و یابان و ئه‌مه‌ریكا پێشنیازی كردووه، "هەڵسوکەوتی نادادپەروەرانە"ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی چین خاوه‌نداریه‌تییان ده‌كات، گۆشه‌گیر بكه‌ن"

K24 - هه‌ولێر:
حکومەتی بەریتانیا، پێشنیازێکی کاری هاوبەش ئامادە دەکات، کە ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی "هەڵسوکەوتی نادادپەروەرانە"ی ئه‌و کۆمپانیایانه‌یه، كه چین پشتیوانی‌یان لێده‌كات.
لیز تروس، وه‌زیری بارزگانی به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (29ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021)، له‌به‌رده‌م كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانیدا گوتی: "به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا و یابان و ئه‌مه‌ریكا پێشنیازی كردووه، "هەڵسوکەوتی نادادپەروەرانە"ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی چین خاوه‌نداریه‌تییان ده‌كات، گۆشه‌گیر بكه‌ن".
تروس گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت هه‌ندێك رێككار بگرینه‌به‌ر، به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه‌ی چین خاوه‌نداریه‌تییان ده‌كات، كه بازرگانی ئازادیان به‌رته‌سك كردووه‌ته‌وه، پێویسته ئه‌مه بوه‌ستێنرێت، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه، جێبه‌جێكرنی سیسته‌می ئێستامان فراوان بكه‌ین و رێنمایی نوێ ده‌ربكه‌ین".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
د.ی