ئه‌وقافی هه‌ولێر وه‌ڵامی هه‌واڵێكی "چه‌واشه‌كارانه‌"ی چه‌ند په‌یجێك ده‌داته‌وه‌

"ئەگەر ئەو بەرگریە نەبووایە ئەو کەسانەی کە ئێستا قسەی ناشرین و زبر دەکەن، ئەو ئازادیایەیان نەدەبوو و ئێستا خەڵکێکی بێگانە لە کوردستان ئیھانەی شەرەف و کەرامەتی میللەتەکەمانی دەکرد"

مزگه‌وتی "إسراء ومعراج" له‌ هه‌ولێر
مزگه‌وتی "إسراء ومعراج" له‌ هه‌ولێر

K24- هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی پارێزگای هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌نگۆی ژماره‌یه‌ك په‌یجی چه‌واشه‌كار ره‌ت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ باسی ئه‌وه‌یان كردبوو، گوایا ئه‌مڕۆ له‌كاتی گوتاری هه‌ینیدا له‌ یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌، نوێژخوێنان مزگه‌وته‌كه‌یان چۆڵكردووه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی پارێزگای هه‌ولێر:

لەھەندێك پەیجی چەواشەکار گوایا لەمزگەوتی "اسراء و معراج" کە مامۆستای بەڕێز گوتاروخوێن لە تەوەری وتاری ھەینی ئەمڕۆدا کە تايبەت کردبوو بە بەرگریکردن لە کوردستان، مزگەوت چۆڵ بووە و نوێژخوێنان رۆیشتوون.

 ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر رایدەگەێنین:

یەکەم :

مامۆستا مەلا ره‌عد ئۆمەربلی ماوەيەکی زۆر کەمە و چەند هەينییەکە گوتار لەو مزگەوتە دەخوێنێت و بەو ھۆيەوە خەڵکێکی "توندڕەوی راسپێرداو" کە تەنیا چەند کەسێکن و ژمارەیان ١٥ کەس کەمتر بووە، قبوڵیان نەبووە و چوونەتە دەرەوەی مزگەوت، لە کۆی ھەزار کەس کە ئامادە بوون لە مزگەوت، ئەمەش نەکاریگەری ھەبووە، نە گوتاریش وەستاوە، بەڵکو گوتار و نوێژ زۆر بەباشی کۆتایی ھاتوون.

دووەم :

پێمان سەیر و سەمەرەیە خەڵکانێك پیان وابێ بەرگریکردنی مامۆستایانی ئایینی لەپێشمەرگە، خاك، سەرکردە و رەمزە نەتەوەیەکانمان کارێکی نامۆیە، بەڵام پێیان ئاسایی بێ سوکایەتی بە بەھا پیرۆزەکان بکرێت، ئەو کولتورە نەشیاوە خزمەتی کوردستان و ئایندەمان ناکات، ئێمە تەئکید دەکەینەوە بەشانازییەوە بەرگری لە پیرۆزییەکانی کوردستان دەکەین، ئەگەر ئەو بەرگریە نەبووایە ئەو کەسانەی کە ئێستا قسەی ناشرین و زبر دەکەن، ئەو ئازادیایەیان نەدەبوو و ئێستا خەڵکێکی بێگانە لە کوردستان ئیھانەی شەرەف و کەرامەتی میللەتەکەمانیان دەکرد.

بۆیە بەرگری کردن لەنیشتیمان و وڵات  بە واجبێکی شەرعی نیشیتمانی دەزانین لەسەر ئەم پەیامەش بەردەوام دەبین.

بەسوپاسەوە ھەزاران مامۆستای کوردستان بەوپەڕی دڵسۆزیەوە باسی رێزگرتنیان لە پیرۆزییه‌کانی میللەتەکەمان کردووە، ئێمە تەئکید لە بنەمای رێزلێگرتن دەکەینەوە بۆ ھەموو لایەك، بەڵام ھەرکەس و لایەنێك بیانەوێت دەست وەربدەنە کاروباری گوتار و پشێوی دروست بکەن، بەدڵنیاییەوە روبەڕووی یاسا دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی

ئەوقافی پارێزگای ھەولێر

29/1/2021

H.B

Fly Erbil Advertisment