جین ساكی: به‌ر له په‌یوه‌ندی نێوان بایدن و روحانی، پێویسته ئێران پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بێت
"ئه‌گه‌ر تاران پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بێت، واشنتن به‌دوای رێككه‌وتنێكی درێژتر و به‌هێزتر ده‌بێت، كه بابه‌تی ئاڵۆزتر له‌خۆبگرێت".

K24 - هه‌ولێر:
جین ساكی، وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، به‌ر له ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی وڵات، پێویسته تاران پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بێت.
مه‌حموود واعزی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نه‌كشاوه‌ته‌وه، تا داوای لێبكرێت بۆ رێككه‌وتنه‌كه بگه‌ڕێته‌وه، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا ده‌بینه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، تارانیش پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت.
گوتیشی: "دۆسیه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی داخراوه، دانووستانمان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه بۆ یه‌ك جار بووه و دووباره نابێته‌وه، هه‌ڵوێستمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌رده‌می تره‌مپ چۆن بووه، له‌سه‌رده‌می بایدن هه‌ر وایه و نه‌گۆ‌ڕاوه".
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر تاران پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بێت، واشنتن به‌دوای رێككه‌وتنێكی درێژتر و به‌هێزتر ده‌بێت، كه بابه‌تی ئاڵۆزتر له‌خۆبگرێت".
سه‌رچاوه: RT
د.ی