هێزێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له باشووری به‌غدا كرایه ئامانج
به‌ئامانجكردنی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق به‌رده‌وامه

K24- هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له باشووری به‌غدا به میدیا عێراقییه‌كانیان راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له باشووری ئه‌و شاره كرایه ئامانج.
سومه‌رییه نیوز له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه بڵاویكرده‌وه، "بۆمبێكی چێندراو له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان به‌غدا – بابل به كاروانێكی هاوكاریی لۆجستی هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا ته‌قییه‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ته‌قینه‌وه‌كه زیانی ماددیی به یه‌كێك له ئۆتۆمبیله سه‌ربازییه‌كان گه‌یاندووه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه گیانییه‌كان بكات.
به‌م دواییانه هێرشه‌كانی سه‌ر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له شاره‌كانی عێراق و به ئامانجكردنی ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا، كه ژماره‌یه‌كی زۆری باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی له‌خۆی ده‌گرێت، چڕ كراونه‌ته‌وه، وێڕای به‌ئامانجكردنی هێزه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كان له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه.
H.B