نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی له‌گه‌ڵ راوێژكاری خامنه‌یی تاوتوێ كرد
دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عێراقیان تاوتوێ كرد و داوا كرا، هیچ وڵاتێك ده‌ست نه‌خاته كاروباری ناوخۆی عێراق

K24- هه‌ولێر:
جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له تارانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی فه‌رمی ویلایه‌تی له تۆڕی ئینته‌رنێت، "هه‌ردوو لا دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عێراقیان تاوتوێ كرد، به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ی ئه‌و وڵاته، كه بڕیاره له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ویلایه‌تی داوایكرد، "هیچ وڵاتێكی ده‌ره‌كی ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رنه‌دات" و جه‌ختی كرده‌وه، "پێویسته گه‌ل و حكومه‌تی عێراق بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن".
له به‌رامبه‌ردا پلاسخارت جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و ئازادانه له عێراق كرده‌وه.
پلاسخارت گوتیشی: "به به‌راورد به رابردوو دۆخی عێراق باشتر بووه و خاوه‌ن توانایه‌كی زیاتره له بواره‌كانی ئابووری، مێژوویی و رۆشنبیری و پێویسته سوود له‌و بوارانه وه‌رگرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بڕیاره هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، دوای ئه‌وه‌ی كه پێشتر بڕیاربوو له 6ی حوزه‌یران ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی 4 مانگ دواخرا.
H.B