وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان یادی شه‌هیدانی 1ی شوبات ده‌كاته‌وه
"دوای چه‌ند ساڵێك له هێرشه‌كانی 1ی شوبات پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆریستی داستانی مه‌زنی تۆماركرد و له بری جیهان جه‌نگا"
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 17 ساڵ به‌سه‌ر هێرشه تیرۆریستییه‌كانی شاری هه‌ولێر، كه له 1ی شوباتی ساڵی 2004 لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان له‌و شاره كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا 103 كه‌س شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر بره‌ودان به گیانی یه‌كڕیزی كورد كرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
(17)ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژى (1)ى شوباتى ساڵى 2004 تیرۆریستانى دوژمنى ئارامى و پێکەوەژیان لە دوو کردەوەى خۆکوژی‌دا لە هەردوو لقى(2)ى پارتى دیموکراتى کوردستان و مەڵبەندى(3)ى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان (103)بەرپرسى حکومى، سەرکردە، کادیر، پێشمەرگە، ئەندامانى هەردوو حزب و هاوڵاتییان شەهیدکرد و ژمارەیەکى دیكه‌ش بریندار بوون.
ئەگەر چى تیرۆریستان بەو کارەیان ئامانجیان تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشیەکانى جەژن بوو، بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانیەکان بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان، تەبایى و یەکێتى ریزەکانى گەلى کوردستان، نەك هەرهێندە، بەڵکو ئیرادەى بەرگرى و قارەمانێتى هێزى پێشمه‌رگه لە کوردستان پاش چەند ساڵێك داستانى مەزنى لە رووبەڕووبونەوەى گەورەترین رێکخراوى تیرۆریستى تۆمارکرد و لە برى جیهان شەڕى تیرۆریستانى داعشى کرد، بەجۆرێك کە مرۆڤایەتى بە شانازییەوە ئاماژەى پێدەکات.
ئەمساڵیش کە یادى شەهیدانى ئەوکارەساتە دەکەینەوە، لەگەڵ ناردنى درود بۆ گیانى شەهیدانى کوردستان، گەل و حکومەتى هەرێمى کوردستان شانازى بە ئاسایش و ئارامى کوردستان و خۆڕ‌اگرى لە ئاست هەموو کارەسات و قەیرانەکان دەکات.
هیوادارین ئەم بۆنانە هاندەرى زیاتر بەهێزکردنى سەروەرى کوردستان و یەکێتى ریزەکانى گەلەکەمان بێت، ئێمەش لە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئەگەر چى بەهۆى بارودۆخى تەندروستى و بە ئامانجى پاراستنى تەندروستى کەسوکارى شەهیدەکان مەراسیمى تایبەت بەو یادە رێكناخرێت، بەڵام بیرەوەرى شەهیدان بەرز و زیندوو رادەگرین و وەك هەمیشە خزمەتگوزارى کەسوکارى سەربەرزیان و تۆمارى سەروەریەکانیانین.
وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان
H.B