شه‌پۆلێكی لێزمه باران به‌ڕێوه‌یه
شه‌پۆله‌كه كۆتایی هه‌فته ده‌ستپێده‌كات و لێزمه باران بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت

K24- هه‌ولێر:
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی پێشكه‌وتووی عێراقی پێشبینییه‌كانی بۆ كه‌ش و هه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتوو راگه‌یاند و گوتی: كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی بارانبارین ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت، بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك لێزمه‌باران ببارێت.
عه‌تییه له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشبینییه‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه داوه: "حاڵه‌تێكی كه‌شوهه‌وای باراناوی به‌ڕێوه‌یه و پێشبینی ده‌كرێت رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ستپێ بكات و بۆ رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووش به‌رده‌وام بێت".
وه‌ك عه‌تییه گوتی: "به‌گوێره‌ی ئاماژه‌كانی كه‌ش و هه‌وار، ده‌رفه‌تی بارانی به‌لێزمه زۆر ده‌بێت و ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق (به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه) ده‌گرێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌شه بووه‌ته هۆی نزمهپاڵهپهستۆیهكی سارد له چینه به‌رزه‌كان، له‌گه‌ڵ بوونی نزمهپاڵهپهستۆیهكی گه‌رم له چینه نزمه‌كان".
سادق عه‌تییه له پۆسته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رما به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌مێننه‌وه و له هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌زینێكی كه‌م له پله‌كانی گه‌رما روو ده‌دات".
سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كانی بۆ كه‌ش و هه‌وای مانگی شوبات، سادق عه‌تییه گوتی: "چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م مانگه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزم ببنه‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر له ماوه‌ی رابردوو".
كه‌شناسه پێشكه‌وتووه‌كه‌ی عێراق باسی ئه‌وه‌شیكرد، "پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆله‌كانی سه‌رما له ناوه‌ڕاستی مانگی ئادار كۆتایی بێن، به‌ڵام ده‌رفه‌تی بارانبارین تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئایار به‌رده‌وام ده‌بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا بارابارین 7 پارێزگای باكووری عێراق ده‌گرێته‌وه، له‌ناویان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ن و وه‌ك پێشبینی كردووه، پله‌كانی گه‌رما له له‌نێوان ناوچه‌كانی باكوور (هه‌رێمی كوردستان)، ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق جیاواز ده‌بن و نزمترین پله‌ی گه‌رما له شاری سلێمانی له سفری سه‌دی تۆمار ده‌كرێت.
H.B