ئاماری نوێی كۆرۆنا.. 107 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركران
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كه له كۆی 4 هه‌زار و 943 پشكنین، 107 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه، 2 تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه له سنووری پارێزگای دهۆك بوونه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 395 تووشبوو له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندرواه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به كۆرۆنا:
