به‌ر له دادگایی، تیمی پارێزه‌رانی تره‌مپ وازیانهێنا
به‌م نزیكانه دادگایی ده‌كرێت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر 5 ئه‌ندامه‌كه‌ی تیمی پارێزه‌رانی "دۆناڵد تره‌مپ" وازیان هێنا، دوێنێ (31ی كانوونی دووه‌م)، تره‌مپ تیمێكی نوێی به‌سه‌رۆكایه‌تی د‌یڤید شۆین، پارێزه‌ری به‌رگریكاری تاوان و بروس ئێل كاستۆر-ی راگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵه‌كانی رۆژی (30ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021)، وازهێنانی تیمی پارێزه‌رانی تره‌مپ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كێشه‌یان له‌باره‌ی (ستراتیژی یاسایی) و (چۆنێتی به‌رگریكردن له تره‌مپ) هه‌یه.
شۆین، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه، كه بریكاری (45)ـه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین له دادگا و پارێزگاری له‌ده‌ستوری ئه‌مه‌ریكا.
هه‌روه‌ها كاستۆر-یش به "ئێن بی سی نیوز"ی گوت: "وایده‌بینم، كه شه‌ره‌فه بۆ من بریكار و نوێنه‌رایه‌تی (45)ـه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بین له‌دادگا، هێزی ده‌ستووره‌كه‌مان هێنده‌ی نه‌ماوه له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا بێت، كه پێشتر نموونه‌ی نه‌بووبێت". گوتیشی: "ده‌ستوور له‌دێر زه‌مانه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نووسراوه، ئه‌مجاره‌ش و هه‌میشه، سه‌ركه‌وتوو به‌سه‌ر حزبایه‌تیدا ده‌بێت".
رۆژی (30ی كانوونی دووه‌م) له رێگه‌ی "ئه‌ی بی سی نیوز"ه‌وه، "بۆتچ باورز"، پارێزه‌ر له ویلایه‌تی ساوس كارۆلاینا وازهێنانی خۆی وه‌ك سه‌رۆكی تیمه‌كه ئاشكرا كرد و گوتی: "به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری، ده‌بێت به‌رگری له تره‌مپ بكه‌ین، به‌و پێیه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكایه، كه ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه قورسه".
هه‌روه‌ها "ئێن پی ئار"یش ئاشكرایكرد، كه "دیبورا بارییه" داوای كردووه، كه بگۆڕدرێت له تیمهمهكهدا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس -یش ئاشكرای كرد، هه‌ردوو پارێزه‌ر، "گریك هاریس" و "جۆنی جاسهر" له تیمه‌كه وازیانهێناوه.
"سی ئێن ئێن"یش بڵاویكردووه، پارێزه‌ر "جۆش هاوارد" به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌ویش رایگه‌یاندووه، ئه‌ویش وازیهێناوه.
به‌پێی میدیاكان به‌ر له (9) رۆژ له پڕۆسه‌ی له‌كارخستن، تیمی پارێزه‌رانی تره‌مپ هه‌ر پێنجیان وازیانهێناوه.
جیستۆن میلله‌ر، راوێژكاری تره‌مپ، دوێنی شه‌و (31ی كانوونی دووه‌م) به "فۆكس نیوز"ی راگه‌یاند، دوای تویتێكی تره‌مپ، "باوز" خۆی په‌یوه‌ندی به تیمه‌كه‌وه كرد، گوتیشی: "كاری زۆر گه‌وه‌ره‌مان كردووه، به‌ڵام هێشتا بڕیاری ته‌واو له‌باره‌ی تیمه‌كه‌وه نه‌دراوه، بۆیه به‌م نزیكانه كۆتایی دێت".
میلله‌ر گوتیشی: "ده‌ستنیشانكردنی "باورز" له‌سه‌ر راسپارده‌ی سیناتۆر لیندسی گراهام بوو، چونكه ئه‌و گوتی: ئه‌م كارێكی گه‌وره ده‌كات له‌به‌رگریكردن له‌تره‌مپ".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه ئاشكرای كرد، تیمه‌كه به‌رگری بكات و نه‌كات، له‌كارخستنی تره‌مپ له‌لایه‌ن زۆری ئه‌ندامانی كۆمارییه‌كانه‌وه ره‌تكراوه‌یه.
پێشتر به‌پێی راپۆرتێكی كوردستان24، له‌كارخستنی تره‌مپ ئامانجێك ده‌پێكێت و ناهێڵێت تره‌مپ بۆ جارێكی دیكه خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كاندید بكاته‌وه.
هه‌فته‌ی پێشوو، سه‌ركرده‌ی دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران "چارلس شومه‌ر" رایگه‌یاند، بڕیاره پڕۆسه‌ی له‌كارخستنی تره‌مپ له (9ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) ده‌ستپێده‌كات و له‌دوو هه‌فته‌دا كۆتایی دێت.
چارلس ئی شومه‌ر، له وتارێكدا به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نحومه‌نی پیران دووپاتیكرده‌وه، له ماوه‌ی دوو هه‌فته پڕۆسه‌ی له‌كارخستنی تره‌مپ دواده‌خرێت، له‌سه‌ر هاندانی هه‌وادارانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر بینای كاپیتۆڵ.
رۆژی (6ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021)، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌گردبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هه‌وادارانی له‌ژێر ناوی (دزی بوه‌ستێنه)، له ئێلێپس-ی واشنتۆن دی سی، هانی هه‌وادارانیدا، كه هێز به‌كاربهێنن و رێپێوان به‌ره‌و بینای كاپیتۆڵ بكه‌ن، كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی كۆنگرێسی تێدابوو بۆ چه‌سپاندنی بردنه‌وه‌ی جوۆ بایدن، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
د.ی