زه‌ریف: ده‌بێت ئیداره‌ی بایدن مه‌رجه‌كانمان جێبه‌جێ بكات
"پێویسته واشنتن قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌ڵه و سته‌مكارییانه بكاته‌وه كه ئیداره‌ی پێشووی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر به ئێران كردوویه‌تی"

K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ئه‌گه‌ر لایه‌نێك هه‌بێت مه‌رج بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی دابنێت ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه ئێرانه و ده‌بێت واشنتن كه له‌و رێككه‌وتنه كشاوه‌ته‌وه، مه‌رجه‌كانی تاران جێبه‌جێ بكات".
له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "جه‌ماران"ـی ئێرانی زه‌ریف دووپاتیكرده‌وه، "ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و دۆخه تێپه‌ڕێنێت، كه ئیداره‌ی تره‌مپ هێناویه‌ته ئاراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ باجێك بدات، كه ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئیداره‌ی بایدن هه‌وڵ ده‌دات ئێران باجی گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بدات، ئه‌مه‌ش هه‌رگیز ناكرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌ی كرد و سته‌می له گه‌لی ئێمه كرد، ده‌بێت ئیداره‌ی نوێی ئه‌و وڵاته قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌ڵه و سته‌مكارییانه بكاته‌وه و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ بگرێت".
زه‌ریف گوتیشی: "ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌یسه‌پێنێت، هیچ واتایه‌كیان نییه و ده‌بێت ئیداره‌ی بایدن مه‌رجه‌كانی ئێران جێبه‌جێ بكات".
H.B