پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند
تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بنكه‌ی پۆلیسی شاوێس، سه‌ر به به‌شی پۆلیسی ده‌شتی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێلێكی دزراوی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك بنکەی پۆلیسی شاوێسی سه‌ر به بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر ئاگادار ده‌كاته‌وه، کە کاتژمێر 10ی شەو لە بەردەرگای ماڵەکەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب)ی لێ دزراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی چڕ کرد و بە کەمتر لە ماوه‌ی 24 کاتژمێر، توانییان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا بگرن و دواتریش تۆمەتبارەکەیان بە ناوی (ر.خ.ع) تەمەن 28 ساڵ، دەستگیر کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، تۆمەتباره‌كه دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند کراوه و ئۆتۆمبێلەکەش رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.
H.B
