ته‌ندروستی عێراق هۆشداری ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه به‌رده‌وام بن كه ئێستا لێیان به‌دی ده‌كرێت، ئه‌وا ناچارین دووباره قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رابگه‌یه‌نینه‌وه و ئاشكراشیكرد، له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا وه‌رده‌گرن و هۆشداریشی له مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دا.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌یف ئه‌لبه‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند، "زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا به‌وه جیاده‌كرێته‌وه، كه توانایه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه له بڵاوبوونه‌وه و تووشی هه‌موو ته‌مه‌نێك ده‌بێت، له‌كاتێكدا ئێمه له‌سه‌ر تووشبوونی منداڵان به‌و په‌تایه رانه‌هاتووین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا نیشانه‌كانی توندتر و مه‌ترسیدارترن، پێویسته هاووڵاتییان زۆر وریا بن، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و جۆره نوێیه له وه‌رزی زستان چه‌كه‌ره‌ی كردووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "هاووڵاتییان پابه‌ندی به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك نین، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانین بڵێن ئه‌و پابه‌ندییه له سه‌رانسه‌ری عێراق هه‌ر نه‌ماوه" و جه‌ختیشی كرده‌وه، "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێی ناوه‌ته هۆشدارییه‌كی ته‌ندروستی و له‌وانه‌یه رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ببینه‌وه، به‌تایبه‌ت كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك له رێژه‌ی تووشبوونی رۆژانه به‌و ڤایرۆسه به‌دی ده‌كرێت".
ئه‌لبه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "نیشانه‌كانی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌مان ئه‌و نیشانانه‌ن كه له جۆره كۆنه‌كه‌دا هه‌بوون، وه‌ك: به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و پشمین، به‌ڵام توندترن، له‌كاتێكدا هه‌ندێك منداڵ تووشی ئه‌و په‌تایه ده‌بن، به‌بێ ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانیان ده‌ركه‌ون".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا كه‌مته‌رخه‌م بن له پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ناچاره داوای سه‌پاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بكات"، گوتیشی: "له كۆتایی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی پێكوته‌ی دژی كۆرۆنا له سێ كۆمپانیای جیاوازه‌وه وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ك ئه‌و ڤاكسینه به رێژه‌ی له 20%ی دانیشتوانی عێراق ده‌درێت، واتا نزیكه‌ی 8 ملیۆن هاووڵاتی له‌و توێژانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستنیشانیكردوون، ئه‌و ڤاكسینه‌یان پێ ده‌درێت، له‌ناویان كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، هێزه ئه‌منییه‌كان و به‌ساڵاچووان".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ره‌تیشی كرده‌وه، هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا له عێراق تۆماركرابێت، به‌ڵام به‌دووری نه‌زانی له داهاتوودا ئه‌و ڤایرۆسه له عێراقیش بڵاوببێته‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، "ڤاكسینه‌كانی ئه‌سترازینیكای دژه كۆرۆنا له كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌گاته عێراق، هه‌روه‌ها گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ زیاتر له كۆمپانیایه‌ك كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری له‌كاركه‌وتنی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك جێگره‌وه‌ی دیكه‌مان هه‌بێت".
H.B