گوندی شێنێ بۆردومان كرا

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنووری قەزای پشدەر بۆردومان دەكەن
بۆردومانكردنی گوندی شێنێ - ئەمڕۆ 2/2/2021
بۆردومانكردنی گوندی شێنێ - ئەمڕۆ 2/2/2021

K24 – قەڵادزێ

ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، گوندی شێنێی سنووری قەزای پشدەریان بۆردومان كرد.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24 لە ناوچەكە، كاتژمێر 11:00 سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چەند فڕۆكەیەك ناو گوندی شێنێ و دەوروبەری گوندەكەیان بۆردومان كردووە.

بەکر وەیسی، بەڕێوبەری ناحیەی ھەڵشۆ بە کوردستان24ی گوت: "ئەمڕۆ سێ جار فڕۆکە ناو گوندی شێنێ و دەوروبەری لەسنوری قەزای پشدەر بۆردوومان کردووە و تا ئێستا فڕۆکە لە ئاسمانی ناوچەکەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "تائێستا نازانرێت زیانی گیانی هەیە یان نا، چونکە نەمانتوانیووە بگەینە ناو گوندەکە، بەڵام زیانی ماددی زۆری گەیاندووە و خەڵکی دووچاری دڵەڕاوکێ کردووە".

بەپێی زانیارییەكان ھیچ بارەگایەكی پەكەكە لەناو گوندی شێنێ نییە، بەڵام بە ناوچەكەدا ھاتووچۆ دەكەن.

بۆردومانی گوندی شێنێ
بۆردومانكردنی گوندی شێنێ
بۆردومانی گوندی شێنێ
بۆردومانكردنی گوندی شێنێ