ئومێد خوشناو لەبارەی بوونی بە پارێزگاری ھەولێر قسە دەكات
رێكارەكانی بوونی بە پارێزگاری ھەولێر دەستپێدەكەن
K24 – ھەولێر
ئومێد خۆشناو، بەربژێر بۆ پۆستی پارێزگاری ھەولێر رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە وەزیری ناوخۆ رێكارەكانی بوونی بە پارێزگار دیاریدەكات و لە رۆژانی داھاتوودا دەست بە جێبەجێكردنی رێكارەكان دەكرێت.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو گوتی: "وەك بەربژێر لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر دەنگ لەسەر كاندید بوونم دەدرێت، دوای ئەوەی لەوێ دەنگی پێدرا دەكرێت بە بڕیار و ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی دەكەن، دواتر وەزارەتی ناوخۆ ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی دەكات، دوای رەزامەندی جەنابیان ئاراستەی جەنابی سەرۆكی ھەرێم دەكرێت، ئەوكات رۆژێك دیار دەكرێت بۆ مەرسومی ھەرێمی و سوێند خواردن".
ئومێد خۆشناو، كە ئێستا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتییە لە پەرلەمانی كوردستان، سەبارەت بە جێگرەوەی ئەو لەو پۆستە گوتی: "ھیچ گرفتێكمان نابێت لە دانانی سەرۆكی فراكسیۆن، ئۆرگانەكانی پەیوەست بە كاروبارەكانی فراكسیۆن ھەموو ئامادەكارییەكیان كردووە، لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆن كۆبوونەوە دەكرێت و گفتوگۆ لەوبارەوە دەكەن، ھەوڵەكانمان وایە پێش پۆستی پارێزگار سەرۆكی فراكسیۆن یەكلا ببێتەوە".
راشیگەیاند: "تائێستا ھیچ كەس وەك سەرۆكی فراكسیۆن دیار نەكراوە، بەڵام ھەموو ئەندامانی فراكسیۆن توانایان لەوە زیاترە و دەتوانن سەرۆكی فراكسیۆن بن".
لەبارەی پلانی بۆ كاركردن وەك پارێزگاری داھاتووی ھەولێر ئومێد خۆشناو گوتی: "بە دڵنیاییەوە بە پلان كاردەكەین، ئێستا نازانم چی دەكەین، بەڵام ئەوە دەزانم شتێك ناكەین كە ببێتە مایەی نیگەرانی خەڵك".
دوێنێ 2/2/2021 سهرچاوهیهكی نزیك له ئومێد خۆشناو، بە كوردستان24ی راگەیاند، ئومێد خۆشناو كاندید كراوه بۆ ئهوهی وهك پارێزگاری نوێی ههولێر دهستبهكار بێت.
به گوێرهی رێكاره یاساییه كارپێكراوهكان، لیستی براوهی یهكهم له ئهنجومهنی پارێزگای ههولێر، كاندید بۆ پۆستی پارێزگاری ههولێر دهستنیشان دهكات و دواتر له ئهنجومهنهكهدا به دهنگی زۆرینهی ساده (50+1) متمانهی پێدهبهخشرێت و وهك پارێزگاری نوێی ههولێر ههڵدهبژێردرێت.
كاندیدكردنی ئومێد خۆشناو، بۆ پۆستی پارێزگای ههولێر، دوای ئهوه دێت، كه له 18/11/2020 فرسهت سۆفی، پارێزگاری پێشووی ههولێر به هۆی تووشبوونی به پهتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.