وه‌زیری په‌روه‌رده: 7ی ئه‌م مانگه ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه
پرۆسه‌ی خوێندنی سه‌ر جه‌م قۆناغه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه

K24- هه‌ولێر:
ئاڵان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی 7ی ئه‌م مانگه ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه و پرۆسه‌ی خوێندن له‌سه‌ر جه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئه‌م گوتانه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هاتوون و گوتی: رۆژی 6ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌به‌ران و ستافی كارگێڕی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن سه‌ردانی قوتابخانه‌كانیان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ رۆژی دواتر بكه‌ن، كه 7ی مانگه و رۆژی ده‌ستپێكردنی ده‌وامی فه‌رمییه.
ئاڵان حه‌مه سه‌عید ئاماژه‌ی ئاشكراشیكرد، ئاماره‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان دڵخۆشكه‌رن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێت كه له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر ده‌كرێنه‌وه و پێشبینی ده‌كرێت رێژه‌ی تووشبوون به‌و په‌تایه روو له هه‌ڵكشان بكاته‌وه، بۆله له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌دا بڕیاریانداوه له 23ی ئه‌م مانگه دووباره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر توانییان وه‌ك قوناغی 12ی ئاماده‌یی كه به‌ر له 16 رۆژ ده‌ستپێكرده‌وه، له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی دیكه‌ش سه‌ركه‌وتوو بن، ئه‌وا پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخه‌كه هه‌بوو و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كێرڤی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان روو له هه‌ڵكشان بكاته‌وه، ئه‌وا ناچارن دووباره پرۆسه‌ی خوێندن رابگرن.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ده‌وامی قوناغه جیاوازه‌كانی خوێندنیش وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی: هه‌ر قۆناغێك له هه‌فته‌دا ته‌نیا 3 رۆژ ده‌وام ده‌كات و ئه‌و بڕیاره‌ش سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومی ده‌گرێته‌وه و پێویسته هه‌موو قوتابخانه‌یه‌ك پێیه‌وه پابه‌ند بن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دراوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته ده‌وامی قوتابخانه‌كان به پابه‌ندبوون و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بێت و دوای كردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌وامی قوتابخانه‌كان كاریگه‌ری مه‌ترسیداری هه‌بوو، ئه‌وا ناچارن دووباره بڕیاری داخستن بده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو، ئه‌وا پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له یه‌كێك له پۆله‌كانی هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك تۆمار كرا، ئه‌وا ده‌وامی ئه‌و پۆله راده‌گیرێت و ئه‌گه‌ر په‌تاكه له قوتابخانه‌یه‌ك بڵاوبووه‌وه، ئه‌وا ده‌وامی سه‌رجه‌م پۆله‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌یه به ته‌واوی راده‌گیرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر قوتابییه‌ك نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بێت، ده‌توانێت له رێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمێكه‌وه خوێندنه‌كه‌ی بكاته ئۆنلاین و ته‌نیا له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان بچێته قوتابخانه.