وەزیری ناوخۆ سیڤی ئومێد خۆشناوی ناردە ئەنجومەنی پارێزگا
K24- هه‌ولێر:
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر رایدەگەیەنێت ئێوارەی ئەمڕۆ، وەزیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیڤیی ئومێد خۆشناوی ناردە ئەنجومەنی پارێزگا.
عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سیڤیی ئومێد خۆشنای وەك کاندید بۆ پۆستی پارێزگاری ھەولێر ناردە ئەنجومەنی پارێزگا.
لە نووسراوێکدا ئەنجومەنی پارێزگای هه‌ولێر داوا لەو کەسانە دەکات، كه نیازی خۆ كاندیدكردنیان هه‌یه بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر، تا 6ی ئه‌م مانگه سیڤییەکانیان بگەیینە ئەنجومەنی پارێزگا.
پۆستی پارێزگاری ھەولێر لەپشکی پارتیە و پارتیش ئومێد خۆشناو ی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردوە.
كاندیدكردنی ئومێد خۆشناو، بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر، دوای ئه‌وه دێت، كه له (18ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020)، فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هه‌ولێر به هۆی تووشبوونی به په‌تای كۆرۆنا كۆچی دواییكرد.
H.B