مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی توركیا به رفاندنی ده‌یان هاووڵاتی شارێكی كوردی تۆمه‌تبار ده‌كات
رێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی: ئه‌نقه‌ره له‌پشت ئه‌و رێكارانهوه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و هاووڵاتیانه به تۆمه‌تی مه‌ترسیدار دادگایی بكات

K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی، ناسراو به هیومه‌ن رایتس وۆچ، توركیا و ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی سووریا، كه فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن، به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه (63) هاووڵاتیی كوردیان له ناوچه‌ی "سه‌رێ كانیێ"ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا رفاندووه و به شێوه‌یه‌كی نایاسایی گواستوویانه‌ته‌وه بۆ توركیا، وه‌ك رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی پێ داوه، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی هاووڵاتییه رفێنراوه‌كان زۆر له‌وه زیاتر بێت، كه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه.
له راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی، كه له پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه، "ئه‌نقه‌ره له‌پشت ئه‌و رێكارانه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و هاووڵاتییانه به تۆمه‌تی مه‌ترسیدار دادگایی بكات و سزای به‌شێكیان بگه‌یه‌نێته زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی".
له‌وباره‌یه‌وه مایكل بهیج، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا له‌و رێكخراوه گوتی: "له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا پێویسته وه‌ك وڵاتێكی "داگیركا‌ر" به‌گوێره‌ی یاسای داگیركاری له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا رێز له مافی گه‌ل بگرێت، له‌وانه‌ش: ده‌ستهه‌ڵگرتن له ره‌شبگیری دژی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه و گواستنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌ی، كه به پێچه‌وانه‌وه، توركیا پابه‌ندییه‌كانی پێشێل ده‌كات و دوای ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییان له‌و ناوچانه، ده‌یانگوازێته‌وه بۆ ناو خاكی توركیا".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی، هێزه‌كانی توركیا و گروپه‌كانی چه‌كداره سوورییه‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره ناویان له‌خۆیان ناوه "سوپای سووریای ئازاد"، له ساڵی (2019)ـه‌وه ده‌یان هاووڵاتیی كوردیان له ناوچه‌ی سه‌رێ كانیێ، كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی كوردن، ده‌ستگیركردووه.
له ئوكتۆبه‌ری ساڵی (2019) هێزه‌كانی سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی سووریا، كه ده‌گوترێت فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن، ئۆپه‌راسیۆنێكیان به‌ناوی "كانی ئاشتی" ده‌ستپێكرد، به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار كه‌س ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت، ئه‌و كرده سه‌ربازییه‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی توندی لێكهوتهوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتیكرده‌وه، توركیا تاوانی جه‌نگ له دژی هاووڵاتییانی سڤیل له سووریا ئه‌نجام ده‌دات.
له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تیشدا باس له چه‌ندین تاوان كراوه، كه تا ئێستا به شاراوه‌یی ماونه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، رفێندراوه‌كان له هه‌ردوو پێكهاته‌ی كورد و عه‌ره‌بن و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به‌گوێره‌ی یاسای سزاكانی وڵاته‌كه‌یان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵیان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵیان له‌ناو خاكی سووریا بوونه.
رێكخراوه‌كه ئاشكراشیكردووه، كه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ (4) هه‌زار (700) لاپه‌ڕه كردووه، كه خۆیان له به‌ڵگه‌نامه‌ی دادگایی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی (63) هاووڵاتیی سووریادا ده‌بینێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه تایبه‌تن به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌ستگیركراون بۆ ناو خاكی توركیا گوازراونه‌ته‌وه، لیستی تۆمه‌تباركردنیان، فه‌رمانگه‌كانی پۆلیس و راپۆرتی پزیشكی، كه له پارێزهرهكانهوه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، هه‌روه‌ك رێكخراوه‌كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ (6) كه‌سی نزیكی هه‌ندێك له ده‌ستگیركراوان ئه‌نجامداوه، ناوی پێنج له‌و كه‌سانه له‌ناو دۆسییه‌كاندا هه‌بوون، وێڕای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی ده‌ستگیركراوان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه‌یان له رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی مافی مرۆڤ به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، پێده‌چێت ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان بگاته نزیكه‌ی (200) كه‌س.
راپۆرته‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه، له دۆسییه فه‌رمییه‌كانی توركیا له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسانه، تۆمه‌ته‌كان تایبه‌تكراون به مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات و بوونی په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی تیرۆریستییه‌وه.
وه‌ك هیۆمه‌ن رایتس وۆچ جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و تۆمه‌تانه پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه، كه ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون په‌یوه‌ندییان به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه"ـه‌وه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، توركیا ده‌سه‌ڵاتی داگیركاره بۆ به‌شێك له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا و له ساڵی (2019)ـه‌وه به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی دیمه‌شق چه‌ند ناوچه‌یه‌كی داگیركردووه، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا سه‌پاندووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، مادده‌ی (49) له "رێككه‌وتنی جنێف 4" جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، "نابێت هیچ كه‌س و كۆمه‌ڵێك به ناچاری و به‌زۆر له‌ناو خاكی داگیركراو بگوازرێنه‌وه بۆ ناو خاكی وڵاتی داگیركا‌ر، ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه هه‌رچییه‌كیش بێت".
H.B