شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە هەولێر

"هێشتا ئەگەری رێککەوتن زۆرە"

شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

عەبدولحەکیم خەسرەو، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی بەدواداچوون و هاوكات ئەندامی شاندی دانووستانكاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بە كوردستان24ی راگەیاند، ئەمشەو شاندی حکومەت دەگەڕێتەوە هەولێر، بەڵام لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان دەچێتەوە بەغدا، ئاشکراشی کرد، کە هێشتا ئەگەری رێککەوتنیش زۆرە.

عەبدولحەکیم خەسرەو گوتی: "گفتوگۆکانی شاندی حکومەت لە بەغدا لە چه‌ند قۆناغدا پێکهاتوون، كه‌ رێککەوتنه‌ لەگەڵ بەغدا لەبارەی (250) هەزار بەرمیل نەوت، گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی (2021)".

لە دوو هەفتەی رابردوودا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووجارە سەردانی بەغدا دەکات و لە دوو رۆژی رابردووشدا، بە جیا لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان و لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبووەتەوە.

د.ی

Fly Erbil Advertisment