باوكی ئارام باڵه‌ته‌یی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
دوای تووشبوونی "ئارام"ی كوڕی به نه‌خۆشی كۆرۆنا و بێهۆشبوونی بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگ، ئه‌مڕۆ "ناجى محه‌مه‌د ساڵح" باوكی "ئارام باڵه‌ته‌یی" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.

K24 – هه‌ولێر:
دوای تووشبوونی "ئارام"ی كوڕی به نه‌خۆشی كۆرۆنا و بێهۆشبوونی بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگ، ئه‌مڕۆ "ناجى محه‌مه‌د ساڵح" باوكی "ئارام باڵه‌ته‌یی" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
له مانگی (كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)ه‌وه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، "ئارام باڵه‌ته‌یی" تووشی كۆرۆنا بووه.
"ئارام باڵه‌ته‌یی" له‌دایكبووی (1979)ی گوندی "باڵه‌ته‌ی"ی سنووری پارێزگای دهۆكه. ئه‌و ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه و باوكی كچ و كوڕێكه.
"ئارام باڵه‌ته‌یی" نه‌خۆشی كۆرۆنا كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ره‌وشی ته‌ندرووستی كردووه و له نه‌خۆشخانه‌ی "وه‌ن گڵۆباڵ" له شاری دهۆك ماوه‌ی سێ مانگه خه‌وێندراوه.
خراپی ره‌وشی ته‌ندرووستییه‌كه‌ی وایكردووه، پزیشكه‌كان نه‌توانن رێگه بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری زیاتر بگوازرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش.
"ناجى محه‌مه‌د ساڵح"، كه ته‌مه‌نی له سه‌رووی (60) ساڵییه و باوكی "ئارام باڵه‌ته‌یی"ییه له ماوه‌ی نه‌خۆشكه‌وتنی كوڕه‌كه‌یدا زۆر په‌رێشانی ژیانی كوڕه‌كه‌ی بوو. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سانی نزیك له بنه‌ماڵه‌كه‌یان باسی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ، "ناجى محه‌مه‌د ساڵح باڵه‌ته‌یی" باوكی ئارام به هۆی كاریگه‌ری ته‌ندرووستیی كوڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌روونی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ته‌رمی كۆچكردوو له پزیشكی دادوه‌ری دهۆكه و بڕیاره دوای لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی، ته‌رمه‌كه راده‌ستی كه‌سوكاری بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌خاك بسپێردرێت.
په‌یامنێری "كوردستان24" له دهۆك، رایگه‌یاند، كه‌سوكار و خزم و دۆستانی بنه‌ماڵه‌ی "ناجی محه‌مه‌د ساڵح" كۆبوونه‌ته‌وه و ته‌رمه‌كه‌ی دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌به‌نه مزگه‌وتی "جودی" و دوای ئه‌وه‌ی نوێژی له‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ره‌و گوندی "باڵه‌ته"ی زێدی خۆی له سنووری قه‌زای شێخان ره‌وانه ده‌كرێت.

داڕشتنه‌وه: ئ.ر