سعوودییه داوای چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی بۆ قه‌یرانی یه‌مه‌ن ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا پشتیوانییه‌كانی بۆ سعوودییه له شه‌ڕی دژ به یه‌مه‌ن راگرت و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه‌ش، "خالد بن سه‌لمان"، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی هه‌ر هه‌وڵێكی دیپلۆماسی ده‌كات بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی گشتگیر له یه‌مه‌ن.

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌و به‌رپرسه سعوودییه گوتیشی: "مه‌رجی ئێمه ئه‌وه‌یه، هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی یه‌مه‌ن بێته‌ئاراوه، پێویسته پشتیوانی بێت بۆ حكومه‌تی "شه‌رعی" وڵاته‌كه و دژی حووسییه‌كان بێت، كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی ده‌كرێن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، باڵیۆزی سعوودییه له یه‌مه‌ن، له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له ریاز، "كریستۆڤه‌ر هێل" كۆبووه‌وه و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ قه‌یرانی یه‌مه‌ن كرده‌وه.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌موو پشتیوانییه‌كی بۆ ئه‌و شه‌ڕه راده‌گرێت، كه هاوپه‌یمانییه‌كی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعوودییه له دژی یه‌مه‌ن ده‌ستیان پێكردووه و به‌ڵێنیشی دا به‌رده‌وام بێت له هاوكاریكردنی عه‌ره‌بستانی سعوودییه بۆ پارێزگاری كردن له ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی.
له ناوه‌ڕاستی مانگی (ئازار/ مارسی 2015)ه‌وه، سعوودییه به سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانییه‌كی عه‌ره‌بی، شه‌ڕی له دژی ده‌سه‌ڵاتی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن راگه‌یاندووه و پشتیوانی حكومه‌تی "عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادی" ده‌كات.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
وه‌رگێڕان: ئ.ڕ